سەید حەكیم: تەواوكردنی كابینەی حكومی پێویستی بە ڕێكەوتنێكی سیاسی و وەزیری كارامە هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژە ئابوورییەكان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی عەقدی نیشتمانی كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز خالید ئەلگبیان بوو، لم دیدارە هەردوو لایەن باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و تەواوكردنی كابینەی حكومییان كرد و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە زوو كابینەی حكومەت تەواو بكرێت و وەزیری كارامە و دەستپاك دابنرێن كە بتوانن بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە سەختە هەڵبگرن.
سەید حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە ڕكابەری ئابووری زۆر سەختە، بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی داهاتی نەوت و پشتبەستنی تەواوەتی عێراق بەوەوە، ڕوونیشیکردەوە كە عێراق وڵاتێکە خاوەنی توانایەکی گەورەی ئابوورییە، بەڵام بەدەست کەمی نەختینەی داراییەوە دەناڵێنێت، سەماحەتی داوای تێگەیشتنی لەم دۆخە كرد و پشتیوانی حکومەت لە هەنگاو و ڕێکارەکانی کرد کە ئامانج لێی هاندانی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە..
.
لە كۆتاییدا بەڕێزیان جەختی لە گرنگی یەكڕیزی لە چوارچێوەی هەماهەنگی و لە نێوان هەموو پارت و پێکهاتەکاندا کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی ناوخۆیی لەناو هەر پێکهاتەیەکدا دەبێتە هۆی یەکگرتوویی نیشتمانی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد كە عێراق هەنگاوی بەرچاو بەرەو پتەوکردنی سەقامگیری و دیموکراسی و پەنابردن بۆ یاسا و دەستوور لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکاندا دەنێت...