• سەید حەكیم: پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بەڵێندەران پێشینەیەكی گرنگە بۆ بەجووڵەخستنی گەشەپێدان و دابینكردنی هەلی كار

    2026/ 06 /11 

    سەید حەكیم: پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بەڵێندەران پێشینەیەكی گرنگە بۆ بەجووڵەخستنی گەشەپێدان و دابینكردنی هەلی كار


    لەمیوانخانەی بەڕێز سەید ئەحمەد عاشوور ئەلزاملی و لە كۆبوونەوەیەكی گەورەدا كە چەندین شێخ و پیاوە دیارەكان و بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت باسێكی لەسەر ڕەسەنایەتی كەلتووری عەشایری بەدیدێكی سیاسی خستە ڕوو.

    سەماحەتی وتارەکەی بە وەبیرهێنانەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە قووڵانە دەستپێکرد کە کەسایەتییە دیارەکانی بنەماڵەی حەکیم (خوای گەورە نهێنییەکانیان پیرۆز بکات) بە پارێزگاری واست و شێخەکانی و کەسایەتییە بەرزەکانیەوە دەبەستێتەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی قووڵی نەتەوەیی و مرۆیی ئەم پارێزگایە کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی.

    سەید حەکیم دووپاتی کردەوە کە عێراق بەرگەی قەیرانی سەختی گرتووە، دیارترینیان قەیرانی ئەمنی بووە، کە بووە هۆی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی کە تیایدا تیرۆر هەوڵیدا پێکهاتەکانی وڵات پارچە پارچە بکات و ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بكات، ئەمە جگە لە قەیرانی سیاسی و ململانێی توندی دەسەڵات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو ئەو قەیرانانەی تێپەڕاند و بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەرکەوتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە کاتێکدا قەیرانی ئابووری ئێستا وەك خنکاندنە، بەلام عێراق توانای ڕووبەڕووبوونەوە و زاڵبوونی هەیە.

    .. بەڕێزیان ستایشی ئەو وێنە شەرەفمەندەی کرد کە عێراق لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا پیشانیدا، دیمەنێک کە لە ناوچەکە و لە مێژووی پێشووتری عێراقدا وێنەی نەبووە، هەورەها جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی حکومەت کردەوە لە هەوڵەکانی چاکسازی و تێگەیشتن لە واقیعە ئابوورییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە.

    لە ڕووی ئابوورییەوە بەڕێز حەکیم جەختی لە پێویستی ڕەچاوکردنی بەدیلێکی بژاردەیی بۆ ڕێڕەوی هەناردەکردنی نەوتی عێراق کردەوە، لە ڕێگەی دروستکردنی سیستەمی بۆرییەوە کە درێژدەبێتەوە بۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، لە هەمان کاتدا بە پەرۆشەوە باسی هەمەچەشنکردنی ئابووریی نیشتمانی و بوژاندنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرنی كرد.
    .
    سەید حەكیم داواشی كرد گرنگی بە جووتیاران بدرێت و خەرجکردنی شایستە داراییەكانیان بە پێشینەیەكی یەکسان بە مووچە هەژمار بکرێت، هەروەها ئاماژەی بۆ پاراستنی مافی بەڵێندەران بۆ خێراکردنی پێشکەوتنی پڕۆژەکان كرد بەتایبەتی ئەوانەی کە نزیکن لە تەواوبوون، بەمەش پەرەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار پەیدا دەبێت، بەرێزیان بانگەوازی كرد بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی چەسپاندنی چەک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا کرد و جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی پشتیوانی سیاسی، میدیایی و مرۆیی بۆ گەلانی ئێران و لوبنان کردەوە...

    Related News