• سەید حەكیم داوا دەكات شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی بوەستێنرێت

    2026/ 05 /28 

    سەید حەكیم داوا دەكات شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی بوەستێنرێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا.

    هەردوولا لەم دیدارە باسیان لە قووڵی پەیوەندییەكان كە هەردوو ولات و گەلی دۆست و دراوسێ بەیەك دەبەستێتەوە، هەروەها ستایشی خۆڕاگری گەلی ئێرانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی پێیدا تێپەڕ دەبێت.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگیرێت و ڕوونیكردەوەش كە پەرەسەندنی سەربازی دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات و ناوچەكەش گرژ دەكات.

    سەبارەت بە بارودۆخی عێراق، جەنابی سەید حەکیم پێداچوونەوەی بە دیمەنی ئێستای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە سەرکەوتوویی ئەو بنبەستە سیاسییە تێپەڕاندووە و توانیویەتی حکومەت پێکبهێنێت و بەرەو پێشەوە بچێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانیدا، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ڕكابەری ئێستا لە سروشتدا ئابووری و داراییە، بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی داهاتی نەوت...

    سەماحەتی داوایكرد وەبەرهێنان لەم قۆناغە بكرێت بە فرەكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و كەرتەكانی بەرهەم هێنان بەرەو ئاسۆی باشتر و سەقامگیرتر.

    Related News