لاسەید حەكیم، سەندیكاكان هاوبەشی سەرەكین لە دروستكردنی بڕیار و قۆناغی داهاتووش پێویستی بە ئابووری فرە و پاڵپشتی كەرتی تایبەت هەیە
لەدیوانی بەغدا بۆ نوخبە و بەهرەمەندانی سەندیكاكان بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی نێوان هێزەكانی سەندیكاكان و دروستكەرانی بڕیاری سیاسی پەیوەندییەكی زۆر گرنگە، ئاماژەی كرد كە سەندیكاكان دەستەڵاتن لەنێو كۆمەڵگا و داوای كرد ڕیزەكانیان ڕێك بخەنەوە و رۆڵی خۆیان و ئامادەبوونیان لەسروشتی حكومی ودامو دەزگاكان بسەلمێنن بەمەرجی ئەوەی دەربڕینی توێژی خۆیان بەرجەستە بكەن كە نوێنەرایەتی دەكەن.
بەڕێز حەكیم ڕوونیکردەوە کە بەشداریکردن لە کەرتی تایبەت بە شایستەیەکی زیادکراو بۆ کەسایەتی سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو بەڕێز عەلی ئەلزەیدی دادەنێت و جەختی لەسەر گرنگی دوورکەوتنەوە لە چوارچێوەی ڕۆتینی و بیرۆکراتی و پێویستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و گۆڕینی حکومەت بۆ حکومەتێکی چاودێری و رێکخەر بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتیان کرد..
سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە سیستەمی سیاسی لەعیراقدا سیستمێکی پەرلەمانییە کە کوتلەی سیاسی نوێنەرایەتی دەکات و تەئکیدیشیکردەوە کەئەم سیستەمە دەبێتە هۆی یەکخستن و بەشداریکردن و ڕێگری لەگەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت و ئاماژەی كرد کە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان دەبێتە هۆی کاندیدێکی سازان کە ئەمە بوارێکی نوێ نییە و لۆژیکیە سەرۆک وەزیران بگەڕێتەوە بۆ ئەو کوتلەیانەی کە دەستنیشانیان کردووە و متمانەیان بە بڕیارە ستراتیژییەکان پێبەخشیوە.
سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە پێشینەكانی ئەم قۆناغە بە پلەی سەرەکی ئابوورییە، چونکە ئاسایی نییە عێراق تەنها پشت بە نرخی نەوت و دەروازەکانی هەناردەکردن ببەستێت، هەروەها داوایکرد دەستبەجێ تۆڕی هێڵی بۆڕی فراوان بکرێت بۆ فراوانکردنی توانای هەناردەکردن تا بەرەو قۆناغێکی هەمەچەشنی ئابووری و چالاککردنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن هەنگاو بنێبن.
بەڕێز حەکیم ستایشی دەستکەوتەکانی حکومەتەکەی بەڕێز سودانی کرد و داواشی كرد دەستكەوتەكان و ئەركەكانی بەرز بنرخێنن و دووپاتی كردوەش كە گرنگە عێراق پارێزگاری لەو هاوسەنگییە بكات لەڕووی پەیوەندی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەپێی بەرژەوەندی باڵا و هەموو بەرژەوەندییەكانیش بەیەكەوە ببەستنەوە، ڕوونیشی كردەوە كە بەرژەوەندییەكان لەگەڵ هەمووان دەبێت و گوتیشی هاوسەنگی دەرەكی یەكریزی ناوخۆییش پتەوتر دەكات.
لەكۆتایی دیدارەكەی، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دانانی چوارچێوە و سەقفی دیاریكرداو بۆ كرێكارانی بێگانە لەگەڵ رەچاوكردنی تایبەتمەندی رۆشەنبیری و كەلتووری عێراقی و گۆرانكارییەكانی كەش و هەوای دەوروبەری عێراق و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە سەندیكاكان بێلایەن بن و لەگەڵ ئاستی حكومەت تەواو كەر بن، داواشی كرد كارمەندان ئەركەكانی خۆیان بزانن لەسەندیكاكان و كەرتی تایبەتیش بە جوولە بخەن بۆ ئەوەی ڕێژەی بێكاری كەمبكەنەوە.