سەید حەكیم پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابوورییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كرد و لەم دیدارە باسی بابەتی پیكهێنانی حكومەت و پابەند بوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە كرا بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابوورییەكانی ئەم قۆناغە هەستیارەی عێراق ببێتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە كار بە پێشینەكان بكرێت و ئاماژەی كرد كە پێشینەكانی ئەم قۆناغە بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیڕانی ئابووری و تەنگژەی داراییە و داواشی كرد دەروازەكانی ناردنی نەوتی عێراقی لەسەر سنوورەكان فروان بكرێت و ڕێژەی هەناردەكردنیش بەرز كرێتەوە، جگە لەوەش پێوستە كەرتەكانی دیكەی وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و تەكەنەلۆژیا و گەشتیاری و وەبەرهێنان ئەكتیڤ بكرێت و لە بیروڕای بیروكراتیەتی كارگێری دەرباز بكرێت.
لەسەر ئاستی دەرەكی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە كەش و هەوا لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش لەڕێگەی كەرتە جیاجیاكان كە ئەوەش دەبێت خزمەتی هەموو لایەك بكات و سەروەری وڵاتیش تێیدا پارێزراو بێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە عێراق بەڕووی هەمووان كراوە بێت و پاڵپشتی تەشیریعی و یاسایی بكرێت جگە لە پاڵپشتی كردنی حكومەتە خۆجێیكان و پێدانی سەلاحیاتی دەستووری و یاسایی و پارەداركردنی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاولاتیان بكات لەبەر ئەوەی هێڵی یەكەمینە لە نێوان هاوڵاتی و دامو دەزگاكانی.