• سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی كوتلەی سۆیانا دەكەوێت و گرنگی پاراستنی مافی پێكهاتەكان و گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتی كریستیانەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /05 

    سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی كوتلەی سۆیانا دەكەوێت و گرنگی پاراستنی مافی پێكهاتەكان و گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتی كریستیانەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان دووپات دەكاتەوە

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە شاندێكی كوتلەی سۆیانای بەڕێز كەس ەر پێكهاتەی مەسیحییە و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ دۆخی پێكهاتەكانی عێراق و چۆنیەتی پارستنی ماف و نوێنەرایەتییان و دەنگیان لە هەردوو دەستەلاتی تەنفیزی و تەشریعیدا و پاراستنی ڕیزەكانیان.

    بەڕێز حەكیم پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی تۆماری دەنگدەران بۆ پێکهاتەکان دووپاتکردەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و جەختی لە گرنگی پاراستنی نوێنەرایەتی پێکهاتەی مەسیحی کردەوە لە حکومەتی داهاتوودا، گوتیشی ئەمە پەیامێکی دڵنیاکەرەوەیە بۆ ئەندامانی ئەم پێکهاتەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دۆخەكە بڕەخسێت بۆ ئەوەی كۆچبەران و ئاوارەكان هان بدرێن بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی كریستیانەكان پێكهاتەیەكی ڕەسەنی كۆمەڵگای عێراقین كە بە ژمارە ناپێورێن بەڵكو بە كاریگەری و قوولایی و رۆلیان لەكۆمەڵگا و لە رۆشەنبیری و شارستانیەتدا...

    Related News