• سەماحەتی حەكیم لە دیداری شاندی نەوەی نوێ گرنگی یەكلایی كردنەوەی شایستەكان و پتەوكردنی تەواوكاری نێوان دەستەڵاتەكان و پاڵپشتی كردنی گفتوگۆ دووپات دەكاتەوە

    2026/ 04 /23 

    سەماحەتی حەكیم لە دیداری شاندی نەوەی نوێ گرنگی یەكلایی كردنەوەی شایستەكان و پتەوكردنی تەواوكاری نێوان دەستەڵاتەكان و پاڵپشتی كردنی گفتوگۆ دووپات دەكاتەوە

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی نەوەی نوێ بەسەرۆكایەتی خاتوون سروە عەبدولواحید كرد.

    لەم دیدارە سەماحەتی گرنگی هەماهەنگی كردنی لەنێوان هەردوو دەستەڵاتی تەنفیزی و تەشریعی بۆ بەرژەوەندی گشتی دووپات كردەوە و بە باشی زانی شایستە دەستوورییەكان تەواو بكرێن و حكومەتی تازە پێك بهێنرێت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە و ئەركەكانی سەر عێراق كەمتر بكەنەوە، هەروەها ڕێگا خۆشبكرێت بۆ ئەوەی دامودەزگاكان خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.

    هەروەها سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی ئاستی یەکڕیزی نێوان کوتلەکان و نزیککردنەوەی بۆچوونەکان کردەوە  سەبارەت بە یاسادانان و یاسا گرنگەکان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەهاوولاتیانەوە هەبێت و هەروەها ئەو یاسایانەی پێویستن بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق و دامودەزگاکانی، هەروەها داوای کرد کە دیالۆگ و گفتوگۆ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی پەیڕەو بکرێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە شەڕی بەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەكۆتا بێت و گوتیشی ئەو شەڕە كاریگەری گەورە و قورسی بەسەر ناوچەكە و هەموو جیهان هەبووە و عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانەی زیانی زۆری بەردەكەوێت...

    Related News