سەید حەكیم گرنگی دەستەلاتی تەواوی حكومەتە خۆجێیەكان باشكردنی خزمەتگوزارییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هەیسەم غەزوان پارێزگاری سەلاحەدین كرد و لەم دیدارە باس لە سروشتی دۆخی خزمەتگوزاری لە شارەكە كرا.
سەماحەتی حەكیم گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەهەموو ناوچەكانی پارێزگاكەی بە گرنگ وەسف كرد ز ئاماژەی كرد كە ئەوە نموونەیەكە بۆ فرەیی عێراق و خاڵێكی پێگەیشتنە لەنێوان پارێزگاكانی دەوروبەری.
.بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی پێدانی تەواوی دەسەڵاتی دەستووری و یاسایی بە حکوومەتە خۆجێییەکان کردەوە و تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەم حکوومەتانە ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەگەڵ هاووڵاتیاندا، ئەمەش پێویستی
بە پشتیوانیکردنیان و توانادانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
بەڕێز حەکیم داوای پتەوكردنی یەکڕیزی و پەیوەندی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکانی پارێزگاکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری لەوێ و جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵ شارەزایانی زانستی و زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە کردەوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە بنیاتنان و گەشەپێدانی پارێزگاکە..