• سەید حەكیم چاوی بە باڵیۆزی فەرەنسا دەكەوێت و باسی پێشهاتەكانی ناوچەكە و پێكهێنانی حكومەت دەكات

    2026/ 04 /02 

    سەید حەكیم چاوی بە باڵیۆزی فەرەنسا دەكەوێت و باسی پێشهاتەكانی ناوچەكە و پێكهێنانی حكومەت دەكات

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز پاتریك دۆریل باڵیۆزی  فەرنسا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولات و پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكەش كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە فەرەنسا لە نێو ستراتیژیەتی خۆی گرنگییەكی گەورەی هەیە و پەیوەندی هەردوو ولاتیش مێژووییە لەزۆربەی ڕووانگەكان.

    سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەم شەڕە دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی جیهان و هۆشداریشی دا کە هەر گرژیەک لە ناوچەکەدا تەنیا بە جوگرافیا نامێنێتەوە بەڵکو کاریگەرییەکانی کاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و تەواوی جیهان دەبێت...
    لەكۆتاییدا سەبارەت بە دۆخی عێراق، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە شایستە دەستووریەكان لەسەرووی هەموویانەوە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت یەكلایی بكرێتەوە، لێرەش بەرپرسیاریتی خستە سەر هەموو هێزە سیاسییەكان بەوەی كە پێویستە و ئەركە لەسەریان ئەم كارە زوو ئەنجام بدەن.

    Related News