سەید حەكیم: نەجەف پێگەیەكی تایبەتی هەیە و پێویستی بە ئەركیكی زیاتری خزمەتگوزاری هەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و لەم دیدارەش باس لە دۆخی خزمەتگوزاری شاری نەجەف كرا.
سەرەتا سەید حەكیم گوێبیستی باسێكی درێژی سروشتی خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكە بوو لەگەل پێشكەوتنی ئەو دۆسێیە و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت زۆرترین ئەرك بدرێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاولاتیانی ئەم شارە بكرێت و ئاماژەی كرد كە شاری نەجەف پێگەیەكی بەرزی لە ویژدانی عێراقییەكان هەیە و ئەو شاری ئەمیری موسڵمانانە (سلاوی لێ بێت) هەروەها نیشتمانی مەرجەعیەی ئاینی و حەوزەی زانستییە.
سەید حەكیم داوای گرنگیدان بە قەزاکان و هەرێمەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموو هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی کرد و هەروەها پێدانی تەواوی دەسەڵاتی دەستووری و یاسایی بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان كە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە هاووڵاتیانەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە شارەزایی زانستی کردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە پارێزگای نەجەف ئەلئەشرەفن...