سەید حەكیم پێشوازی لە سامەرائی دەكات و دووپات دەكاتەوە كە گرنگە پابەندی بە سات و مۆڵەتە دەستوورییەكان هەبێت و پێویستە ئەرێنییەكان بۆ بەرنامەی كار و پتەوكردنی سەقامگیری بگۆڕین
بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد و هەردوو لا بیرو ڕیان سەبارەت بە پێشهاتەكانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرد.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە مۆڵەت و ساتە دسەتووریەكان و یەكلایی كردنەوەی بژاردە داواكراوەكان، داواشی كرد كە ئەرێنییەكان بقۆزنەوە و بۆ بەرنامەی كار بگۆڕێن بۆ ئەوەی خزمەتی نیشتمان و هاولاتی بكرێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە ئەو پەیامانەی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە دەریخست گرنگ بوون، بەتایبەتی بەشداری كردنیی بەرفراوان لەزۆربەی شوێنەكان، گوتیشی پێویستە هەڵوەستە لەسەر ڕكابەرییەكانی ئێستا بكرێت و داوای كرد هەمووان بەرپرسیارێتی بخەنە ئەستۆ بۆ پاراستنی سەقامگیری و پتەوكردنی گواستنەوە بۆ قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی.