• سەید حەكیم لەگەڵ پارێزگاری دیالا باسی سروشتی دۆخی خزمەتگوزاری دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە پرۆژەكانی گەشەپێدان ئەكتیڤ بكرێت و حكومەتە خۆجێیەكانیش دەستەلاتی خۆیان پێبدرێت

    2025/ 12 /09 

    سەید حەكیم لەگەڵ پارێزگاری دیالا باسی سروشتی دۆخی خزمەتگوزاری دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە پرۆژەكانی گەشەپێدان ئەكتیڤ بكرێت و حكومەتە خۆجێیەكانیش دەستەلاتی خۆیان پێبدرێت

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  
    رۆژی 9ی كانوونی یەكەم پێشوازی لە بپەڕێز عەدنان شەمەری پارێزگاری دیالا كرد و سەرەتا گوێبستی باسێكی تیروتەسەلی پرۆژەكان و دۆخی شارەكە و خزمەتگوزارییەكان كرا، هەروەها باسی ئەو باران بارینەی كرد كە خێروخۆشی بۆ سەر دیالا و زۆر لە پارێزگاكانی دیكە هەبوو و داوای كرد پالپشتی لە كەرتی كشتوكاڵی بكرێت و هەوڵبدرێت سوود لە ئاوی باران وەربگیرێت بەتایبەتی بۆ بواری كشتوكاڵی كە زۆر گرنگی هەیە.

    لەم دیدارە دووپات كرایەوە كە پێویستە جووڵە بە دۆسێیەكانی گەشەپێدان بكرێت كە ئەوەش پارێزگاكە پێیوە ناسراوە، بەتایبەتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و وزە و گەشتیاری و پەلەكردن لە گەڕاندنەوەی دەزگا پیشەسازییەكان ئەوەش بەشداری دەكات لە فراوانكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و فراوانكردنی هەلی كار بۆ ڕۆلەكانی شارەكە.
    هەروەها لەم دیدارە دووپات كرایەوە كە پێویستە حكومەتە خۆجێیەكان دەستەلاتی دەستووری تەواوییان پێ بدرێت بەو پێیەی كە پارێزگاكان واجیهەی یەكەمی دەوڵەتن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان و پاڵپشتی كردنی سەرەكییە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی گەشەپێدان و سەقامگیری و بەپیل چوون بۆ داواكارییەكانی خەڵك بەدی بێت.

    Related News