• سەید حەكیم پێشوازی لە شاندێكی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە پابەند بین بە كات و رێوشوێنی دەستووری و پتەوكردنی سەقامگیری هەمیشەیی

    2025/ 12 /03 

    سەید حەكیم پێشوازی لە شاندێكی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە پابەند بین بە كات و رێوشوێنی دەستووری و پتەوكردنی سەقامگیری هەمیشەیی

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی كرد بەسەرۆكایەتی بەڕێز عەلی حەمە ساڵح، لەم دیدارە سەرەتا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا پاشان دووپات كرایەوە كە دەبێت كەش و هەوای ئەڕینی ئێستا بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی دۆخی سەقامگیری  بەردەوام هەنگاو بنێن.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە كات وساتی دەستووری بۆ شایستەكانی داهاتوو، ڕوونی كردەوەش كە پێگەیشتنی سیاسی كە ئێستا بەرقەرارە بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو شایستانە بەكاتی پێوانەیی ئەنجام بدات، سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە دەبێت گرنگی بە پێشینە و خواستەكانی گەلی عێراقی بدات بۆ زیاد كردنی متمانە بەڕێرەوی سیاسی.

    Related News