سەید حەكیم پێشوازی لە ئەبو ئالای وەلائی كرد و دووپاتی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە كات وساتی دەستووری و بالا دەستكردنی بەرژەوەندی نیشتمانی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەبوئالای وەلائی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتی سیاسی لە عێراق كرا بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی ئەم دواییە كە ئەنجامی ئەرێنی تێدا دەركەوت وەك ڕێژەی بەرزی بەشداربووان و نزیكبوونەوەی جەماوەر لە سیستەمی سیاسی .
سەماحەتی داوای كرد پابەند بن بە كات وساتی دەستووری تایبەت بەهەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و دووپاتیشی كرد كە گرنگە ڕێكەوتن و هاوڕایی هەبێت لە نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ پێكهاتنی حكومەت لە ماوەی دەستووری دیاری كراو و دواتریش خزمەتی هاولاتیان بكرێت و بەرنامەكانی حكومەتیش جێ بەجێ بكرێت.