سەید حەكیم لەدیداری شێخەكانی هۆزی ئەلجوران: عیراق مەینەتییەكانی بەهۆی هۆشیاری گەلی و دانایی مەرجەعییەت تێپەڕ كرد
بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەلێك لە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلجۆرانی بەڕێز و لەم دیدارە بەرێزیان باسی كاروان و مێژووی درێژی كرد كە بنەماڵەی حەكیم بەو هۆزە بەڕێزە دەبەستێتەوە بەتایبەتی دوای شەهید بوونی شەهید میحراب و باڵیۆزی مەرجەعیەت عەزیزی عێراق (سلاوییان لێبێت).
سەماحەتی سەید حەكیم باسی ڕكابەرییەكانی كرد كە عێراق لە چەندین دەیەی پێشوو ڕووبەڕووی هاتوەتەوە و لەسەرووی هەموویانەوە و ڕكابەری ئەمنی و ڕكابەری تیرۆر بەهەموو ناوەكانیەوە لەگەڵ ڕكابەری كۆمەلایەتی و هەوڵەكانی ریكلام كردن بۆ تایفییەت جگە لە ڕكابەرییە سیاسییەكان لەگەڵ ئەو شەڕ و ئاژاوە و دوور پەرێزی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتی كە عێراق بەو كاتە پێیدا تێپەڕ بوو.
سەماحەتی سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەدەست شەیتانکردنی ئەزموونی دوای ساڵی 2003 ناڵاندوویەتی، بەڵام ئەمڕۆ پێگەی خۆی لەڕووی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەدەستهێناوەتەوە و توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو نەهامەتییانە و بێزاری و ڕكابەرییانە زاڵ بێت ئەوەش بە پالپشتی خوای گەورە و ڕێنمایی باڵا دەسەڵاتی دینی و دانایی سەرکردە سیاسی و کۆمەلایەتییەکان و هۆشیاری و دڵسۆزی عەشیرەتەکانی عێراق،بەڕێز حەكیم داوای سوپاسگوزاری کرد بۆ نیعمەتی خودایی کە لە سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنیدا نوێنەرایەتی کراوە و ئەو دەستکەوتانە بەفیڕۆ نەدرێت کە خوێنی پاک لە پێناویدا ڕژا و قوربانی گەورە پێشکەش کرا. لێرەوە بەڕێز سەید حەكیم ڕوونی کردەوە کە كردەوە كە دروشمی (بەفیرۆی مەدەن) لەجێی خۆیەتی بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی تا ئەو ساتە بەدەستهاتوون.
سەید حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەرچەرخانێکی گرنگن لەمێژووی عێراقدا چونکە ئاماژەیە بۆ گواستنەوە لەقۆناغێکی سەقامگیریی لاوازەوە بۆ قۆناغی سەقامگیریی بەردەوام و جەختیشی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هێزە میانڕەوەکان و ناوەندییەکان کردەوە بەهۆی ئەوەی كە دکاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پتەوکردن و دابینکردنی سەقامگیری دەبێت.