سەید حەكیم لەدیوانییە داوای دیموكراسیەتێك دەكات كە بەهای ئاینی و نیشتمانی تێدا پارێزراو بێت
لەدیوانییەی خێر و بەخشین و میوانداریكردن، لە كەرنەفالی گەورەی هەڵبژاردندا بۆ هەوادارانی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەماحەتی سەید حەكیم لە گوتەیەكدا دووپاتی كردەوە كە عێراق لەبەردەم ساتێكی مێژوویی دایە و لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان كە گرنگترین ڕێگای دیموكراسیەتە و گەڕانەوەیە بۆ گەل، عێراقییەكان هەرگیز پشتیان لە بژاردەی دیموكراسی و سندووقەكانی دەنگدان نەكردوە.
.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە دیموكراسیەت تەنها یەك مانای نییە و یەك بنەما نییە لەهەموو ولاتێكدا بەڵكو هەر ولات و بۆچوون و تێگەیشتنی خۆی هەیە، گوتیشی لە عێراق پێویستە بەشێوەیەك گوزارشت لە دیموكراسیەتی خۆمان بكەین كە لەگەڵ ئاین و بەهای نیشتمانی خۆمان بگونجێت، هەروەها لەگەڵ عورف و تەقالیدمان بگونجێت، هەروەها پێویستە ركابەری و ناكۆكی و رێكەوتنی لە میانەی پرۆسەیەكی سیاسی و دیموكراسی شەفاف بكرێت و گوتیشی ئێمە لەگەڵ بەئاینكردنی سیاسیەت نین و بەپێچەوانەشەوە راستە.
سەید حەکیم تیشکی خستە سەر گرنگی تێکنەدانی متمانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی ڕکابەری هەڵبژاردنەکان و جەختی لەسەر پێویستی دانیشتن و گفتوگۆ کردەوە دوای 11 ی تشرینی دووەم، چونکە ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە بۆ گواستنەوە لە سەقامگیرییەکی لاوازەوە بۆ سەقامگیریی بەردەوام ئەگەر هەڵبژاردنێکی دروست بکەین و متمانە بەو کەسانە بکەین کە شایستەی ئەوەن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەنگدان بە هێزە میانڕەوەکان شتەکان دەخاتە شوێنی خۆی و وڵات بەرەو ئاسایش و بەرەو ئاڕاستەی ڕاست دەڕوات..:
خودایە من ڕامگەیاند و تۆش شاهێد ببە
سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بە ڕكابەرییەكی گەورەدا تێپەڕیوە لەوانە بەرەنگاربوونەوەی تایەفەگەری و تیرۆر بەهەموو شێوە و جۆرەکانی، هەروەها گۆشەگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە و ڕێنمایی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و دانایی سەرکردە سیاسییەکان و هۆشیاری و دڵسۆزی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق توانیمان بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بین و بگەینە بەندەری پارێزراو، هەروەها جەختی لەسەر دروشمی بەفیرۆی مەدەن كرد و داوای پاراستنی دەستكەوتەكانی كردەوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە دروشمی بەفیرۆی مەدەن بۆ ئەوەیە كە پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەن لەبەر ئەوەی سەرەتایەكە بۆ ئەنجامدانی كاری گرنگی دیكە
بۆیە دەڵێم :
دەستكەوتەكانت لە دەست مەدە
ویلایەتەكەت لەدەست مەدە
سەقامگیری لەدەست مەدە
یەكگرتن لەدەست مەدە
پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەكی لەدەست مەدە
ئاسایش لە دەست مەدە
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە لاوان بنەمای سەرەكی پرۆژەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانیین و مامەڵە لەگەڵیان بە پێنج وێستگە تیپەڕ دەبێت
1- دیاری كردنی توانا و بەهرەكان
2-مەشقكردن و پتەوكردنی بەهرەكان
3-پێدانی متمانە
4-پارەدار كردن
5-هەڵسەنگاندن و ڕێگا دانان بۆی
سەید حەكیم گوتیشی : :
نفخر بتأهيل المئات من القادة الشباب (إخوة و أخوات) الذين يمارسون اليوم أدوارًا قيادية مهمّة.”
شانازی دەكەین بەوەی چەندین سەركردەی لاوانی كوڕ و كچمان پێگەیاندوە و ئێستاش رۆڵی سەركردایەتی خۆیان دەگێڕن و دووپاتی كردەوەش كە عێراق زۆر لە ڕكابەرییەكانی پێشووی تێپەڕ كردوە بە پشتوپەنای خودای گەورە.
سەبارەت بەكشتوكاڵ كە پیشەی هەزاران ساڵ پێش ئیستای عێراقییەكانە سەماحەتی دووپاتی كردەوە هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەردەوام دەبێت و كار لەسەر پاراستنی و سەرپەرشتی و بەردەوامبوونی دەدات بە پاڵپشتی كردنی جوتیاران بەم 8 خاڵە:
1-دابین كردنی ئاوی پێویست
2-دابینكردنی پەیینی كیمیاوی
3-دابین كردنی كەل وپەلی پزیشكی و داودەرمان
4-دابینكردنی تۆی پێویست
5-دابینكردنی ئاوڕەشێن
6-دابین كردنی مەكینە و ئامێری كشتوكاڵی
7-كڕینی بەروبوومی جووتیاران
8-پارەپێدانی جووتیاران بە خێرایی دوای رادەستكردنی بەرووبوومەكانیان
سەید حەکیم داوای کرد مافی جوتیاران و بەڵێندەران وەک هێڵی سوور لەبەرچاو بگیرێت هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران و هۆشداری دا لە وەستاندنی کشتوکاڵ بە بیانووی کەمی ئاو و بە گوناهێکی نەبەخشراو دادەنرێت. جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کێشەی ئاو لە چوار هەنگاودایە:
.
یەكەم : بەڕێوەبردنی ئاو لە ڕێگەی میکانیکیزەکردن، پرژاندن و ڕووپۆشکردنی ڕووبار.
دووەم: دانوستان لەگەڵ وڵاتانی سەرەوە و بەکارهێنانی هەموو ڕێگاکانی بەردەست بۆ دڵنیابوون لە بەشی تەواوی ئاوی عێراق
سێیەم: پلان دانان بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی ژێر زەوی
چوارەم: خۆشكردنی ئاوی دەریاكان
. بەڕێز سەید حەكیم جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی دابینكردنی ئاو و كارەبا و خوێندن و تەندروستی و ژێرخان
لەكۆتایی قسەكانیشی بەڕێز حەكیم گەشبینی خۆی بەرامبەر توانای پارێزگای دیوانییە دەربڕی بۆ ئەوەی سروشتی دۆخی خۆی لە قۆناغی داهاتوو بگۆڕێت و دووپاتی كردەوەش كە رۆژی 11-11 داستانێكی هەڵبژاردنەكانە و پێویستە بزانن كێ هەڵدەبژێرن و كەسی باش دیاری بكەن.