سەماحەتی سەید حەكیم لە بابل: دەستكەوتەكان بەفیرۆ مەدەن عێراق بە بەرەو چەسپانی میانرەوی و سەقامگیری ڕێچكەی گرتوە
لەمیوانخانەی هۆزەكانی بەنی موسلیم لە پارێزگای بابل، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی رۆژی 25ی تشرینی یەكەم لای ئامادەبووان ستایشی مێژووی بابلی دێرینی كرد و باسی هەڵوێستە نەمرەكانی كرد كە بەهۆیەوە عێراقی ناساند و گوتی ئێرە شوێنی پێغەمبەران بووە، شوێنی پێغەمبەری خودا (د خ) شوێنی ئیمامی عەلی (سلاوی لێ بیت) شوێنی زەیدی شەهید و چەندین زانا و ڕووناكبیر و حەوزاتی زانسی بووە.
سەماحەتی باسی بیرەوەرییەكانی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ خانەوادەی ئیمامی حەكیم كرد (نهێنی پارێزراو بێت) بەهۆزەكانی بابل..
سەماحەتی گوتیشی:
ئەو دیدارە لە كاتێكدا دێت كە 22 ساڵ بەسەر گۆڕانكارییەكان تێپەڕ بووە، دوای ئەوەی ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی و تایفیمان تیپەڕكرد.
سەماحەتی سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە خەڵک گەڕاونەتەوە بۆ پێکەوەژیان و ململانێکان بوونەتە تۆڕی ئینتەرنێت و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانیش ئیستا ڕێکوپێک بووە، هەروەها کاری سیاسی ئێستا بە پێی یاسا و ڕێسا و چوارچێوەی ڕوون بەڕێوەدەچێت، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان ئاساییە نیگەرانی خۆی دەرببڕیت بەرامبەر هەر گوتارێک کە هەوڵ بدات ئەم دەستکەوتانە تێبپەڕێنێت و سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی سەیركردنی داهاتوو و فێربوون لە ڕابردوو کردەوە بەبێ ئەوەی تییدا نغرۆ بیت و تێو بگلێین.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ ڕووداوەكانی ناوچەكە لە لوبنان و فەلەستین و سوریا و یەمەن كرد و گوتی :
عێراق مامەڵەی لەگەڵ ئەو قەیڕانانە كرد بێ ئەوەی تیو بگلێت.:
سەماحەتی حەكیم داوای پاڵپشتیكردنی لە سەقامگیری عێراق کرد لەڕێگەی پەیرەوی كردنی ڕێبازی میانڕەوی و هاوسەنگی پاراستنی دەستکەوتەکان تا بەفیڕۆ نەدرێت و جەختی لەسەر هاوکاری نێودەوڵەتی كردەوە، ڕوونیشیکردەوەدروشمی هەڵبژاردن نییە بەڵکو میتۆدێکە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەماوەی داهاتوودا و دووپاتیشی كردەوە کەبەرنامەی نیشتمانی پێویستی بە پیاوانی لێهاتوو هەیە کە بتوانن دەستکەوت بەدەست بهێنن.
لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پارەداركردنی لاوان و وبڕوابوون بە تواناكانیان و ڕوونیكردەوە كە بایەخدان بەلاوان وەك بایەخدانە بەخانەوادەكەت و داواشی كرد نوێنەرانی راستەقینە هەڵبژیرن لە ناوچەكان لەوانەی كارامەن و دەتوانن هیوای خەڵكی بەدی بهێنن.