سەید حەكیم: عێراق ڕكابەری ئەمنی و تایفی و سیاسی تێپەڕ كرد و ئێستا بەرەو بنیاتنانی ئابووری و خزمەتگوزاری توند و تۆڵ هەنگاو دەنێت
لەمیوانخانەی هۆزی خەفاجە، میوانخانەی شێخ خالید ئەلخەفاجی لەپارێزگای بابل بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی باسی قوربانیدانی لەپێناو عێراق و ڕووخاندنی دیكتاتۆریەت كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراق لەڕێگای ڕاست دەڕوات و زۆر شتیش بەدی هاتووە.
سەماحەتی گوتی :
عیراق لەماوەی ڕابردوودا توانی چەندین ڕكابەری سەخت تێپەڕ بكات لەوانە ڕكابەری ئەمنی و تایفی و ململانێی سیاسی.
بەڕێز حەكیم ڕوونیشیکردەوە کە ئامانجی کورتخایەن بەندە بە ئابووری و خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و قەیرانی بێکاری و ڕوونیشیکردەوە کە پێشوازییەكی گەورە و بەرچاو لەعیراق هەیە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم بەرژەوەندییە نیشانەی سەقامگیریی عێراقە و ئایندەیەکی گەشبینیش چاوەڕێی دەکات..
سەماحەتی سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق سەرکەوتوو دەبێت لەزاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی خزمەتگوزاری و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی جەماوەری وەک چۆن ڕكابەرییەكانی پێشوودا سەرکەوتوو بووە و داوای پێشکەوتنی وڵاتی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کرد و جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ئەو نوێنەرانە کردەوە کە بتوانن لەقۆناغی داهاتوودا بەرپرسیارێتییان لەئەستۆ بگرن و ئاماژەی بەگرنگی نزیکبوونەوە لە جەماوەر و خزمەتکردنیان کرد.