لەمیانەی دیداری لەگەڵ بالیۆز ئەلروەیزی .. سەید حەكیم هەڵوێستی عێراق بۆ فەلەستین لەهەموو بۆنەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 21ی تشرینی یەكەم پێشوازی لە بەڕێو ئەحمەد روەیزی بالیۆزی دەوڵەتی فەلەستین لە عێراق كرد بەبۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی و بەرێز حەكیم هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتووی بۆ خواست و پاڵپشتی عێراقی بۆ فەلەستین و كەیسەكەی دووپات كردەوە و ڕوونی كردەوە كە پاڵپشتی عێراق بۆ فەلەستین لەسەر ئاستی مەرجەعیەت و سیاسی و میللی و میدیایی و مرۆیی بەردەوام دەبیت.
سەماحەتی داوای كرد لەهەمان كاتدا یەكڕیزی لە نیو فەلەستین هەبێت و دووپاتی كردەوەش كە گرنگە غەزە ئاوەدان بكرێتەوە و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و ژیان لەم ناوچە وێران جارێكی دیكە دەست پێ بكاتەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی قۆستنەوەی هەموو توانایەك بۆ ناساندنی مەزڵوومیەتی گەلی فەلەستین بەتایبەتی لەماوەی نزیكی رابردوودا.