سەماحەتی سەید حەكیم ستایشی رۆڵی توێژەرەوە عێراقییەكان لە دامودەزگا نێو دەوڵەتییەكان دەكات و داوای پتەوكردنی پەیوەندی لەگەلیان دەكات
لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كۆمەڵێك لە توێژەرەوە عێراقییە نێودەوڵەتییەكان، لەچوارچێوەی كۆڕبەندی سەركردەكانی توێژینەوەی عێراقی كە كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە لە بەغدا ئەنجامی دەدات.
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێویستی ولاتی بۆ ئەو كەسە بەهرەمەندانە دووپات كردەوە و گوتی ئەوان دەتوانن پاڵپشت بن بۆ لابردنی ئەو شێواندنەی هەیە لەبەردەم ئەزموونی عیراقی و گوتیشی گرنگە باس لە كارە ئەرێنییەكان بكرێت كە تا ئێستا ئەنجانمدراون.
.سەماحەتی ستایشی ئەزموونی كۆمەڵەكانی ڕای گشتی و رۆلی لە ناساندنی بەسروشتی ولاتەكانیان و داواشی كرد پەیوەندییان بەردەوام بێت لەگەڵ لێكۆڵەرو توێژەرەوە عێراقییەكان لە دەزگا نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی شێوەی ڕاستەقینەی عێراق ڕوون بكەینەوە، دووپاتیشی كردەوە كە باسكردنی شتی نەرێنی لەهەموو شوێنێك و دەولەتێك هەر هەیە.
.
سەید حەكیم لەبەراوردکردنی عێراق بەولاتانی تردا ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لەماوەی ئەزموونی دوای ساڵی 2003 دا بەهەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە و بەدەست شەڕ و گەمارۆو تیرۆرەوە مەینەتی زۆری چەشتووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت عێراق بەراورد بکرێت بەخۆیەوە لەڕووی ئەوەی کە چۆن بوو وئێستاش چۆنە...
سەماحەتی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەزموونی عێراق دەستکەوتێكی گرنگە بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە،گوتیشی کە عێراق خاوەنی ئەزموونێکی دێموکراسی ڕاستەقینەیە و دووپاتی كردەوە کە ئەمن وئاسایش لەعیراقدا کاتیی نییە بەڵکو بەهۆی قوربانیدان و خوێنڕشتن و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان بەدی هاتووە، ئەوەش سەلماندی کە ناکۆکییەکان بۆتە سیاسی نەک تایەفەگەری یان پێکهاتەیی.
سەماحەتی گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەشدارییەکی فراوان بەخۆوە دەبینێت و لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو بەهێزتر و گەورەتر دەبێت و دووپاتیشی كردەوە کەهەڵبژاردنێکی گرنگە و سەقامگیریی بەردەوام دەچەسپێنێت و یاسای ئێستای هەڵبژاردن لەڕووی هاوسەنگیی ژمارەی کورسییەکان لەگەڵ ژمارەی دەنگەکان یارمەتیدەر و ئەرێنی دەبێت و سەرەڕای ئەوەی لەدوو پراکتیکی پێشوودا تاقی کراوەتەوە واتە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان...
بەڕێز سەید حەكیم ئەوەشی دووپاتكردەوە کەعیراق ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ قەیرانەکانی ناوچەکەدا کردووە بەبێ ئەوەی تییدا تێوە بگلێت و ئاماژەی بەوەشکرد کەمەزاجی خەڵک نوێبوونەوە لەئارادایە و شاهیدی گۆڕانکارییەک دەبین کە لەگەڵ داخوازییەکانی وڵاتدا بگونجێت..
سەبارەت بە یاسای باری کەسێتی بەڕێز ڕوونیکردەوە کە یاساکە وەک لە ناوەکەیدا دەردەکەوێت پەیوەستە بە باری کەسیی تاکەکانەوە و ئازادی و هەڵبژاردنی تاک مسۆگەر دەکات و ڕوونیشیکردەوە کە هەندێک لێکدانەوەی پێشکەشکراو لەو بارەیەوە ڕاست نین.
بەرێز حەكیم جەختی لەسەر گرنگی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی کردەوە لە بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلی کاردا و داوای ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بە هەموو ئەو گروپانە کرد کە پشکیان تێدایە وەک كریستیانەكان و یەزیدی و ئەوانی تر بۆ پاراستنی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان...
سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیشیکردەوە کە بیرۆکەی ناسیۆنالیزمی شیعە بۆ ڕاستکردنەوەی تێڕوانینەکەی دەربارەی کۆمەڵگا هاتووە و داوای بینینی مەزهەب لە سێ ڕەهەندی خۆیەوە دەکات كە بریتین لە ڕەهەندی مەزهەبی کە مەزهەب لە هەر شوێنێک بێت یەکیدەخات، هەروەها ڕەهەندی نەتەوەیی کە پەیوەندی بە گرێبەستیان لەگەڵ پێکهاتەکانی وڵاتەکانیان هەیە و نزیکیان دەکاتەوە لە پێکهاتەکانی دیکەی نیشتیمانەکانیان..
. • هەروەها لەڕووی ڕۆشنبیرییەوە کە شیعەی ئیسلامی و ئازادیخواز و چالاکوانی مەدەنی و ئەوانی تر لێبێت، هەروەها ئاماژەی بە پەرەسەندنی تێکەڵاوبوونی لایەنە چەکدارەکان لەگەڵ واقیعی سیاسی وڵاتدا کرد کە ئەمەش لە بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی چالاکیان دەردەکەوێت.
بەڕێز سەید حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ گەنجان دووپاتکردەوە و تەئکیدیکردەوە کەبزووتنەوەی رەوتی حیكمە مۆدێلێکی پێشەنگی پێشکەش کردووە لەپاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی گەنجان داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کرد کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەڕێوە ببرێت وەک چارەسەرێکی گشتگیر بۆ هەموو کێشەکان و گوتیشی " لەبەر ئەوە دەوڵەتمان وەک ناونیشانی هاوپەیمانێتیەکەمان پەسەند کرد.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندییەکانی تۆڕ لەگەڵ هەمووان کردەوە و بەبیری هێنایەوە کە 11/11 سەرەتای پڕۆژەکەیە نەک کۆتایی، هەروەها داوای پەسەندکردنی یاسای پەسەندکراو لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا کرد...
لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە چارەسەری مەنتیقی و دادپەروەرانە بۆ دۆسێیەكانی ناوچەكە بكرێت و ڕوونیشی كردەوە كە ئەزموونی پێشوو سەلماندوویەتی كە چارەسەری كاتی و قۆناغیی بەكەڵك نایەت و داواشی كرد هاوبەشی بەهێز هەبێت لەنێو ماڵی عێراقدا بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبیت بەمەرجی ئەوەی پارێزگاری لە بەرژەوەندی عیراق و سەقامگیری بكات.