• السيد الحكيم: استقسەماحەتی سەید حەكیم: سەقامگیری عێراق بەرهەمی قوربانی رۆڵەكانی خۆیەتی و ئەوەش هەلێكە بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانرار العراق ثمرة تضحيات أبنائه ويشكّل فرصة للتعاون الدولي البنّاء

    2025/ 10 /16 

    السيد الحكيم: استقسەماحەتی سەید حەكیم: سەقامگیری عێراق بەرهەمی قوربانی رۆڵەكانی خۆیەتی و ئەوەش هەلێكە بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانرار العراق ثمرة تضحيات أبنائه ويشكّل فرصة للتعاون الدولي البنّاء

     

    لەمیانەی بەردەوامبوونی لە دیتنی نێردە دیپلۆماتییەكان لەوانەی لە  كاردەكەن ، سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا ی كەوت بە بەڕێز دانیال كریبەر باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق.

    له میانەی کۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین و چۆنییەتی پتەوکرنیان به شێوەیەك کرا که خزمه ت بە بەرژەوەندی  هەردوو وڵات و گەلان بکات سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی وڵاتێکی باڵای وەك ئەڵمانیا بۆ عێراق کردەوە بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی بەرچاوی لە بواری نێودەوڵەتی و توانا پیشەسازییەکان و ئەزموونی سەرکەوتووی لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکان، هەروەها داوای ئامادەبوونی زیاتری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق و سوود وەرگرتن لەو دۆخەی لێرە هەیە، لەگەڵ ئەو دەرفەتە گرنگانەی کە لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە.

    . هەروەها داوای پەرەپێدانی هاریکاری کەلتووری نێوان هەردوو وڵات کرد لە ڕێگەی زانکۆکان و پرۆگرامەکانی دووانە، جگە لە هاوکاری نێوان ناوەندە تایبەتەکانی توێژینەوە، جەنابی ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی سەقامگیریی عێراق بەڕێکەوت نەبووە بەڵکو ئەنجامی هەوڵ و قوربانییەکانی عێراقییەکان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لێدانی سەربازی و ئەمنی و وشککردنی سەرچاوە ڕۆشنبیری و کۆمەلایەتییەکانی، بەڕێز سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەقامگیرییە لە چەندین بواردا ڕەنگی داوەتەوە لەوانە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئابووریش بێت..

    Related News