سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر گرنگی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان دەكات بۆ ئەوەی داهاتوێكی سەقامگیر بۆ ولات گەرەنتی بكەین
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر (جۆشوا هاریس) كارگێڕی كارەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق، لەم دیدارە بیرورا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عیراق و واشنتۆن و چۆنیەتی پتەوكردنی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولات بكات.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەقامگیری گرنگە بۆ ئەوەی ناوچەكە و گەلەكانی چیژ لەخێروبێرەكانیان ببینن، لەگەڵ توانا ئابوورییەكانیان ئەوەش لەبەرژەوەندی سەرجەم ولاتانی جیهانە، و سەماحەتی دووپاتی كردەوەش كە گفتوگۆ گرنگە بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بكرێت.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی لەعیراق کردەوە کەبەهۆی قوربانیدان و خوێن رشتنی عێراقییەکان و پابەندبوونیان بەیەکڕیزیی نیشتمانییان بەدیهاتووە، هەروەها ڕوونیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەروازەیەکی گرنگە بۆ گواستنەوەی عێراق بۆ قۆناغێکی سەقامگیریی هەمیشەیی.
بەڕێز سەید حەکیم سروشتی ئاستەنگ و تەگەرەكانی داهاتووی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ركابەرییەكانی خزمەتگوزاری لە قۆناغی داهاتوودا لە پێشەوەی ئاستەنگەکاندایە و جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای ئەولەویاتی ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری دانراون...
بەڕێز حەكیم متمانەی خۆی بەتوانای عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگەكان دا دەرببڕیت کە بەسەر ئاستەنگەکانی پێشوودا زاڵ بووە کە سەختتر و قورستربوون و لەهەمان کاتیشدا داوای بەشدارییەکی بەرفراوان و کاریگەر و هۆشیارانەی لەهەڵبژاردنەکاندا کردو جەختی لەگرنگی هەڵبژاردنەکان کردەوە بۆ داڕشتنی داهاتووێكی گەش بۆ عێراق لە قۆناغی داهاتوودا.
بەڕێز هەروەها متمانەی خۆی بەتوانای عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگیەدا دەرببڕیت کە بەسەر ئاستەنگەکانی پێشوودا زاڵ بووە کە سەختتر و سەختتر بوون و لەهەمانکاتیشدا داوای بەشدارییەکی بەرفراوان و کاریگەر و هۆشیارانەی لەهەڵبژاردنەکاندا کردو جەختی لەگرنگی هەڵبژاردنەکان کردەوە لەداڕشتنی خەسڵەتەکانی عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ڕكابەری هەڵبژاردنەكان پێویستە لەسەر بنەمای بەرنامە بێت و نەك لەسەر بەئامانج گرتن و جیاكاری بێت، پرۆژەكان دوای كۆتایی هەڵبژاردنەكان دەستپێدەكات و هەموو پیویستیان بەوەیە پرۆژەی خۆی بەدەر بخات گەر پرۆژەی هەبێت.