• سەید حەكیم لە بابل: میانرەوی پرۆژەی ئێمەیە بۆ پاراستنی عێراق و بەشداری كردنی هەڵبژاردنەكانیش گەرەنتییە بۆ مافی هەمووان

    2025/ 10 /14 

    سەید حەكیم لە بابل: میانرەوی پرۆژەی ئێمەیە بۆ پاراستنی عێراق و بەشداری كردنی هەڵبژاردنەكانیش گەرەنتییە بۆ مافی هەمووان

    لەپارێزگای بابل، بێشكەی شارستانەتیەت و مێژوو سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و ستایشی پارێزگای بابل رۆلەكانی كرد بەهۆی دڵسۆزییان بۆ ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت) و داواشی كرد كاركردن لەپێناو خودای گەورە بێت و پشت و پەناش هەر بەو بێت.

    سەماحەتی باسی شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كرد و ڕوونی كردەوە كە پارەی سیاسی لەم پرۆسەی هەڵبژاردنە بوونی هەیە و ئامادەیە و دووپاتی كردەوە كە دەبێت جیاوازی لەنێوان پاڵێوراوێك هەبێت كە كار بۆ خۆی دەكات لەگەڵ یەكی دیكە كە خزمەتی ولات و گەلەكەی دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەرێنی و گەشبینی و گۆڕینی بۆ رۆشەنبیرییەكی كۆمەلایەتی گشتی.
    سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی پڕۆژەی میانڕەوی و  و پڕۆژەی هاوسەنگی و یەکخستنی وشە و پتەوکردنی ڕیزەکانە، پاراستنی گیانی باوەڕداران و دوورکەوتنەوە لە کردارە گوماناوییەکانە، هەروەها داوای چاوپێخشانەوەیەكی بۆ ڕووداوەكانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە میانڕەوی و مەرکەزیەت عێراقیان پاراستووە و پڕۆژە و پلانەکانی ئەوانی دیکەیان پوچەڵ کردووەتەوە..

    سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی ڕێبازی میانڕەوی و هاوسەنگی کردەوە لەپاراستنی سەقامگیریی بەدەستهاتوو لەعیراق و داوای هەڵوێستی کرد لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە بۆ پاراستنی خەڵک و پرۆسەی سیاسی و بەبیری هێنایەوە کە گوتاری ئاژاوەگێڕ جگە لە ئاڵۆزبوون و کێشەکان هیچی تری بۆ عێراق نەهێناوە..

    بەڕێز حەكیم سەبارەت بە گرنگی سروشتی  کردەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا گوتی نابێت بەڵێن بە بەشتێك بدەن كە بزانن جێبەجێ ناکرێت، هەروەها داوای كرد هەوڵی جددی بدرێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان کردەوە لە هەردوو قۆناغی خۆپاڵاوتن و  دوای هەڵبژاردندا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی سەقامگیریی سیاسی و چاکسازی ئابووری و دارایی و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە کرد.

    بەڕێزیان لە كۆتایی قسەكانی جەختی لەسەر پابەندبوون بەبەها ئایینی و کەلتووری و کۆمەلایەتییەکانی کردەوە و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی لادانە کۆمەلایەتییەکان و کرانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و دوورکەوتنەوە لەناکۆکی و ململانێ و جەختکردنەوە لەسەر پڕۆژەکان و ناساندنی و بەکارهێنانی هەموو تواناکانی بەردەست بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها یداوای نوێکردنەوەی بیروڕاکان و پەسەندکردنی ئەو شتانەی کرد کە لە بیری خەڵکدا جێگیر دەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن هاوپەیمانی هەمووانە چ لە ڕێگەی بردنەوە یان پشتیوانیکردن لە براوەکان.

    هەروەها و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن مافەکانی هەمووان گەرەنتی دەكات و زامنی دەكات جا ئەوانە بەشداری لە هەڵبژاردن بەكەن یان نەیكەن.

    Related News