• سەید حەكیم : سەركەوتنی عێراق لە خزمەتگوزاری دەكرێت هەر وەك لە ئەمن و سیاسەتیش كرا پابەندبوون بە هاوسەنگی گەرەنتییە بۆ پاراستنی دەوڵەت

    2025/ 10 /13 

    سەید حەكیم : سەركەوتنی عێراق لە خزمەتگوزاری دەكرێت هەر وەك لە ئەمن و سیاسەتیش كرا پابەندبوون بە هاوسەنگی گەرەنتییە بۆ پاراستنی دەوڵەت

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ئێوارەی 13ی تشرینی یەكەم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك گەورەكانی مەدییەی مووسەوی لەپێش هەموویان بەڕێز جەنابی سەحیب مەهداوی.

    دوای پێشوازی لێكردن لەوان سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە دۆخی ئێستای عێراق كرد و پێشتر چۆن بوو و ئێستاش چی لێهاتوە، ڕوونیشی كردەوە كە لە قۆناغەكانی پێشوو مەینەتی زۆریام بینی بەهۆی ململانێی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی، ئەوەش وایكرد چەندین كەسایەتی دەركەوێت كە لەگەڵ قەبارەی ئەو ڕكابەرییانە بگونجێت. .

    سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری هەیە و دووپاتیشی كردەوەی کە بەرەوپێشبردنی ئەم کەرتانەی خزمەتگوزاری هەلی کار دەڕەخسێنێت و متمانەی هاووڵاتیان بە وڵات و سیستەمی سیاسی بەهێز دەکات .

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنی عێراق لەکەرتی خزمەتگوزاریدا دەکرێت سەركەوتوو بێت، هەروەک چۆن لەبواری ئەمنی و کۆمەلایەتی و سیاسیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ڕوونیشی کردەوە کە وردەکارییەکانی ئەو تەگەرانە ئێستا بەسەرچوونەتەوە و ئاماژەی بە دۆخی ئاوەدانکردنەوە کرد لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی کە دەتوانرێت بە هەوڵی جیدی و بەردەوام ئەنجامبدرێت.

    سەماحەتی ستایشی ئەركی سیاسی كرد كە بووە هۆكاری پاراستنی ولات و دووپاتی كردەوەش كە بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری باشترین بنەمایە بۆ پاراستنی دەوڵەت و پالپشتی كردنی ئەو بنەمایەش دەبێتە هۆكاری پاراستنی راستەقینەی دەوڵ ەتی عیراقی و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی.

    سەید حەكیم جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی کوڕانی نیعمەت کردەوە کە کاریگەری پۆست و پلەو پایەیان لەسەر نییە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنجوومەنی نوێنەران پێویستی بە کەسانی لێهاتوو هەیە کە بتوانن تێڕوانینی زاڵ لەسەر دەسەڵاتی یاسادانان بگۆڕن.

    بەڕێز حەكیم داواشی كرد بەردەوام بن لەپەیوەندی لەگەڵ جەماوەر و پشت بەخودا ببەستن لە كاركردنیان و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە لایەن بەڕێزانی نوێنەران لەقۆناغی داهاتوو بنیات بنرێت و دووپاتی كردەوەش پابەندە بە پاڵپشتی و بەدواداچوون بۆ گرەنتی جێبەجێكردنی پرۆژەكان.
     

    Related News