سەماحەتی حەكیم گرنگی میدیای هۆشیارانە دووپاتدەكاتەوە لە پالپشتی كردنی دیموكراتیەت و جەخت لە نوێكردنەوەی تەشریعات و پتەوكردنی سەروەری هەژماری دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك سەركردەكانی دامودەزگاكانی میایی و سەندیكایی حكومی كەوت و لەم دیدارە سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و سەرۆكی پەیوەندییەكانی و تۆڕی میدیایی عیراقی و سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق ئامادە بوون، لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاگرانی كۆلیژەكانی راگەیاندن لە وەزارەتی خوێندنی بالا، لەگەڵ سەرۆكی شانەی میدیای ئەمنی لە سەركردایەتی پرۆسەی هاوبەش.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەم دیدارە كە گرنگە پلانی میدیایی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان هەبێت و پێویستە پارێزراو بێت لە ئیختراق كردنی لابەلا و جەختیشی كردەوە كە گرنگە پڕۆسەی دیموكراتی لەگەڵ چاودێری میایی هۆشیارانە پتەوتر بكرێت بۆ ئەوەی گەرەنتی بێت بۆ گواستنەوەی وێنەی ڕاستقینەی دەنگدەری عێراقی و هەردوو كۆمەڵگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
هەروەها بەڕێزیان جەختیان لەسەر ڕێكخستنی داڕشتن و پێگەیشتنی یاسای نوێی میدیای کرد کە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ پێشکەوتنە مۆدێرن و خێراکاندا بگونجێت و چارەسەری ئەو کێشە و ناڕوونیانە بکات کە تووشی ئەو یاسایەی ئێستا بووە کە لە ساڵانی حەفتاکان دەرچووە..
سەماحەتی سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی چالاککردن و بەهێزکردنی سەروەری تەواو بەسەر سیستەمەکانی پەیوەندیکردن و دەروازەکانی کاریگەری دیجیتاڵی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆڵی دامەزراوە فەرمی و ئەمنییەکان لە ڕێکخستنی بواری دیجیتاڵی، گوتیشی ئامانج لە پاراستنی سیستەمی گشتی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئازادی ڕادەربڕین و نوێکردنەوەی میتۆدی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەی کۆمەڵایەتی و بەئامانجگرتنی ژینگەی خێزانە بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویاتی ئاسایشی ولات.
سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیامە ئەرێنییەکان و ڕۆڵی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە کۆکردنەوە و پتەوکردنیان و پشتیوانیکردن لە دەستکەوتە حکومی و نیشتمانییەکان و تیشک خستنە سەر دروستکەرانی گەل لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردەوە، هەروەها داوای ڕێکخستنی هەمەجۆری بەیاننامە و راگەیاندراوەكانی حکومەت و یەکخستنی هاوشێوەکان و بەهێزکردنی كرد لەگەڵ ڕاهێنانی کارمەندانی دامەزراوەیی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گوتەبێژ و شیکەرەوە و قسەکەران و پاڵپشتیکردنی ئەم سیستەمە بە پسپۆڕی شارەزا لە بوارە جیاجیاکانیاندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی گوتاری نیشتمانی هاوسەنگ و ڕیك و پێك.
سەماحەتی سەید حەكیم لە پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ سیستمی میدیای ئەکادیمی لە بەشەكانی ڕاگەیاندن و پێویستی ئاڵوگۆڕی بەردەوامی بیروڕا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئامادەکردنی گونجاوی دەرچووانی بەپێی تیۆرەکانی بنیاتنانی ڕۆشنبیری کە لەگەڵ ڕێبازەکەی دەوڵەتدا بگونجێت، هەروەها تەئکیدی لەسەر تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ پڕچەککردنی تاقیگەکانی میدیا و هونەری و نوێکردنەوەی مەنهەج كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشکەوتنی میدیا وتەكنەلۆژیا بگونجێت و جەختی لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی ڕۆژنامەنووسان و جێبەجێکردنی ئەو یاسا و ڕێنماییانەی کە دەتوانن ئازادانە کار بکەن و دەستیان بە زانیاری بگات بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئەولەویاتی پاراستنی کەرامەتی دەوڵەت و سیمبولەکانی ئایینی و کۆمەلایەتی بگونجێت و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی ئەو ڕێگایانەی کە یارمەتیدەرن بۆ دامەزراندنی بناغەی دەوڵەتێکی مۆدێرن و دادپەروەر و بەهێز....