• سەماحەتی حەكیم چاوی بە نێچیرڤان بارزانی دەكەوێت و دەڵێت ڕێكەوتنی نەوتی بنەمایەكە بۆ لێكتێگەیشتنی فراوانتر و هەڵبژاردنەكانیش وێستگەیەكی مێژووییە بۆ داهاتووی عێراق

    2025/ 10 /07 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە نێچیرڤان بارزانی دەكەوێت و دەڵێت ڕێكەوتنی نەوتی بنەمایەكە بۆ لێكتێگەیشتنی فراوانتر و هەڵبژاردنەكانیش وێستگەیەكی مێژووییە بۆ داهاتووی عێراق

    لەكۆتایی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی شەوی 7ی تشرینی یەكەم چاوی كەوت بە فەخامەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

    لەم دیدارە باسی پێشهاتە سیاسی و شایستەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو و پەیوەندی لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم كرا و بیروڕای لەیەك نزیك لەسەر ڕێكەوتنە نەوتییەكە ئاڵوگۆڕ كرا و بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەك بۆ لێكتێگەیشتنی فراوانتر و زەمینە خۆشكردن بۆ پەسندكردنی یاسای نەوت و غاز.
    سەماحەتی حەكیم داوای كرد پارێزگاری لە سەقامگیری بەدیهاتوو لەولات كرد و لەگەڵ  كەڵەكە كردنی دەستكەوتەكان و كارە ئەرێنییەكان و دووپاتی كردەوەش  كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوە و گرنگە و وێستگەیەكی مێژووییە لە كاروانی عێراق و جەختی كردەوەش لە گرنگی بەشداریكردنی بەرفراوان .
    و كاریگەر و هۆشیارانە و هەڵبژاردنی باشترینەكان لە لیستی باش و گونجاودا.
     

    Related News