• سەید حەكیم چاوی بە بافل تاڵەبانی دەكەوێت و دەڵێت یادكردنەوەی مام جەلال و  تەئكید كردن لەسەر یەكڕیزی ڕیزەكان و هەڵبژاردنەكان هەلێكە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری هەمیشەیی

    2025/ 10 /07 

    سەید حەكیم چاوی بە بافل تاڵەبانی دەكەوێت و دەڵێت یادكردنەوەی مام جەلال و تەئكید كردن لەسەر یەكڕیزی ڕیزەكان و هەڵبژاردنەكان هەلێكە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری هەمیشەیی

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی شەوی 7ی تشرینی یەكەم چاوی بە بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت و لەم دیدارەش باس لە یادەوەرییەكانی سەرۆكی خوالیخۆش بوو مام جەلال (ڕحمەتی خودای لێبیت)كرا و تێیدا بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەست بەڕێبازی مام جەلال بگرن و لێك نزیكبوونەوە هەبیت.

    هەروەها سەماحەتی حەكیم باسی ئەو سەقامگیرییەی ئێستای كرد كە پێشتر ئەوە لەم ولات بەدی نەكراوە و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو دۆخە خستە ئەستۆی هەموو لایەنەكان و گوتیشی كێشە هەڵپەسێردراوەكان پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەربكرێن، سەمامەحتی ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ برا كوردەكان كرد بەتایبەتی لەسەردەمی مەرجەعیەتی سەماحەتی ئیمام موحسن حەكیمدا (نهێنی پارێزراو بێت) گوتیشی عیراق لەبەردەم هەلێكی مێژووییە لەریگەی هەلبژاردنەكانی داهاتوودا كە ڕێڕەوی قۆناغی داهاتوو دیاری دەكات و دەبێتە هۆی بەدی هێنانی سەقامگیری هەمیشەیی، گەر عیراقییەكان بتوانن بە باشی نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.

    Related News