• سەماحەتی سەید حەكیم پێشوازی لە شیخ عەلی باپیر دەكات و دەڵێت هەڵبژاردنەكان وێستگەیەكی مێژووییە و ڕكابەری داهاتوو خزمەتگوزارییە و پێویستی بە یەكگرتنی نیشتمانی هەیە

    2025/ 10 /07 

    سەماحەتی سەید حەكیم پێشوازی لە شیخ عەلی باپیر دەكات و دەڵێت هەڵبژاردنەكان وێستگەیەكی مێژووییە و ڕكابەری داهاتوو خزمەتگوزارییە و پێویستی بە یەكگرتنی نیشتمانی هەیە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بەڕێزیان لە رۆژی 7ی تشرینی یەكەم چاوی بە بەڕێز شێخ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادپەروەری كوردستانی كەوت.

    پێشهاتەكانی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە لەگەڵ پەیوەندی نێوان پارتە سیاسییەكان لە گۆرەپانە جیاجیاكان لەگەڵ شایستە داهاتوەكان گرنگترین ئەو دۆسێیانە بوون كە لەم كۆبوونەوەیە باس كران.

    سەماحەتی سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییەكان و چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی كفتوگۆ، هەروەها دووپاتیشی كردەوە كە كە گرنگە شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بە هەند وەربگیرێت لەبەر ئەوەی وێستگەیەكی مێژووییە لە كاروانی عێراق و سیستەمی سیاسی دیموكراسی ولاتەكە.
    سەید حەكیم داواشی كرد كە گرنكی بە كاریگەری و ئەكتیڤی عیراق لەگەڵ دۆسێیەكانی ناوچەكە بدرێت بێ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ تێكەڵی ببین و هەڵوێستێكی ئیسلانی یەكگرتوش هەبێت و گوتیشی ڕكابەری داهاتوو  خزمەتگوزارییە و پێویستە هەستینەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەقامگیری بكەین.

    Related News