سەماحەتی حەكیم لە دیداری مەسرور بارزانی: سەقامگیری گشتی بنەمایە بۆ سەقامگیری عیراق و ڕێكەوتنی نەوتیش هەنگاوێكە بۆ لێك تێگەیشتنی فراوانتر
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 7ی تشرینی یەكەم چاوی بە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوت و لەم دیدارە باس لە چەسپاندنی سەقامگیری ئێستای ولات و بەردەوامبوونی پەیوەندی لەنێوان هێزە سیاسییەكان و لایەنە جێبەجێكەرەكان لە حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم كرا.بە سەقامگیری سەرجەم گۆڕەپانەكانی و هەموو شوێنەكانی ناوخۆیی.
سەماحەتی حەكیم داوای كرد كرانەوەی زیاتری عیراق بەدی بكرێت لە دەوروبەری هەرێمی و نێودەولەتی بەپێی بنەمای پاراستنی سەروەری و ڕێزگرتنی دراوسێ و ئاڵوگۆركردنی بەرژەوەندییەكان، هەروەها پیرۆزبایی ڕێكەوتنی نەوتی ئەم دواییەی كرد كە لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و هیوای خواست كە ئەوە ببێتە زەمینەیەكی باش بۆ لێكتێگەیشتنی گەورەتر كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەكان و سفركردنیان.
سەماحەتی سەید حەكیم گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی دووپات كردەوە و داواشی كرد پاڵپشتی سیستەمی سیاسی و دیموكراسی و ئازادی دەنگدەر بكرێت لە هەڵبژاردنی ئەوەی نوێنەرایەتی دەكات و دووپاتیشی كردەوە كە بەشداریكردنی بەرفراوان و كاریگەر و هۆشبارانە لە هەلبژاردنەكان گرنگی خۆی هەیە.