• سەماحەتی حەكیم لە دیداری سەرۆك بارزانی : هەڵبژاردنەكان هەلێكی مێژووییە و سەقامگیری پێویستی بە گفتوگۆیە و ئاماژەی بە چارەسەرەی كێشەكانی بەغدا و هەرێم كرد

    2025/ 10 /07 

    سەماحەتی حەكیم لە دیداری سەرۆك بارزانی : هەڵبژاردنەكان هەلێكی مێژووییە و سەقامگیری پێویستی بە گفتوگۆیە و ئاماژەی بە چارەسەرەی كێشەكانی بەغدا و هەرێم كرد

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فەخامەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، لەم دیدارە باس پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و شایستەكانی داهاتوو كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی بەردەوام بوون لەنێوان پارتە سیاسیەكان گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و بۆ نەخشەكێشان بۆ سیمای قۆناغی داهاتوو.

    بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژارنەكانی داهاتوو ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و گواستنەوە بۆ قۆناغی سەقامگیری بەردەوام، ڕوونیشی كردەوە كە عیراق لەبەردەم هەلێكی مێژووییە و پێویستە هەمووان دەستی پێوە بگرن بەفیرۆی نەدەن، بەتایبەتی لەسایەی ئەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون، و لەسایەی سروشتی هەرێمی شێواو لە دەوروبەری ئێمە.
    سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسیردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و ڕوونی كردەوەش كە گرنگە پەنا ببرێتە بەر دەستوور و یاساكانی پەیوەست بەو شتە و داواشی كرد بنەمای تەنازول كردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكار بێت بەپێی بنەمای ماف و ئەركەكان، لەهەمان كاتدا ستایشی ئەو ریكەوتنە نەوتییەی كرد كە بەم دواییە واژۆ كرا و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەوە دەستپێكێك بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان.

    Related News