• سەماحەتی سەید حەكیم پێشوازی لە دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە دەكات و دەڵێت هەڵبژاردنەكان هەلێكن بۆ سەقامگیری و رۆڵی دیپلۆماسیەتیش گرنگە بۆ دەرخستنی ڕووی ئەرێنی عێراق

    2025/ 10 /06 

    سەماحەتی سەید حەكیم پێشوازی لە دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە دەكات و دەڵێت هەڵبژاردنەكان هەلێكن بۆ سەقامگیری و رۆڵی دیپلۆماسیەتیش گرنگە بۆ دەرخستنی ڕووی ئەرێنی عێراق

    بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 6ی تشرینی یەكەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق كرد.

    لەم دیدارە بیرورا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتوو، رۆڵی دیپلۆماسیەتی عێراقیشی دەرخست لە پتەوكردنی دۆخی سەقامگیری و دەرخستنی ڕووی ئەرێنی لەسەر عێراق.
    سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە عیراق لەگەڵ دۆسێیەكان و قەیرانەكانی ناوچەكە دەریبڕیوە، بێ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ تێكەڵ ببێت، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵوێستی عێراق لە پاڵپشتی كردنی گەلانی ناوچەكە زۆر لە زۆربەی ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەپێشتر بووە و گوتیشی ئەوەش ڕەنگدانەوەیەكە بۆ دۆخی یەكگرتنی ناوخۆیی سەبارەت بەم كێشانە.
    بەڕێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە سروشتی شایستەی داهاتوو وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو مێژووییە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری هەمیشەیی، داواشی كرد پەیوەندی بەردەوام بێت لەنێوان هێزە سیاسییەكان بۆ ئەوەی كارێكی ئیجابی لەسەر پاراستنی سەقامگیری ئێستا هەبێت و ستایشی ڕێكەوتنی نەوتی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم كرد..

    Related News