• سەماحەتی حەكیم لەچاوپێكەوتنی كازمی:  هەڵبژاردنەكان دەروازەیەكە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ڕكابەرییەكانی داهاتووش خزمەتگوزاری و گەشەپیدانن

    2025/ 10 /06 

    سەماحەتی حەكیم لەچاوپێكەوتنی كازمی: هەڵبژاردنەكان دەروازەیەكە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ڕكابەرییەكانی داهاتووش خزمەتگوزاری و گەشەپیدانن

    بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و شایستەكانی داهاتوو كرا بەتایبەتی دیموكراتیەت و كە لە هەڵبژاردنەكان بەرجەستە دەبێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە بەچەسپێت و پەرەی پێبدرێت بەمەش پێویستە بەشداری كردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكان هەبێت، سەماحەتی سەید حەكیم گوتیشی ڕكابەرییەكانی داهاتوو خزمەتگوزاری و گەشەپێدانن ئەوان لەپلەی یەكەم دێن و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی سەركەوتن لەڕێگای خزمەتگوزاری لەبەر ئەوەی دەروازەیەكە بۆ بەدی هێنانی ڕەزامەندی شەقامی گشتی و پتەوكردنی متمانە لەنێوان هاولاتی و دەوڵەتدا.

    Related News