• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان شایستەی هەڵبژاردن و تاوتوێ دەكات و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لەڕێگەی بەرنامەی واقیعییانە و بەرپرسیارێتی هەرێمی هاوسەنگ دووپات دەكرێتەوە

    2025/ 10 /06 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان شایستەی هەڵبژاردن و تاوتوێ دەكات و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لەڕێگەی بەرنامەی واقیعییانە و بەرپرسیارێتی هەرێمی هاوسەنگ دووپات دەكرێتەوە

    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتی سیاسی و شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرا بەو پێیەی كە گرنگترین دۆسێی سەر گۆرەپانەكەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە سەقامگیری ئێستا بكرێت كە بەرهەمی قوربانی دانی عیراقییەكان بووە بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت تا ئەو سەقامگیرییە لاواز بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمیشەیی بگۆڕدرێت بۆ ئەوەش هەڵبژاردنی داهاتوو دەروازەیەكە بۆ ئەوەی ئەو كارە بەدی بێت.

    سەماحەتی سەید حەكیم داوای كرد تیشك بخرێتە سەر ڕكابەرییەكانی داهاتوو و گرنگی ئەكتیڤبوونی عیراق لەڕووی بەرپرسیاریتی لە پێگەی بەرپرسیارێتی و هاوسەنگی، بێ ئەوەی لە وردەكارییەكان بچێتە ناوەوە و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ڕێڕەوی كرانەوەی عێراقی لە دەوروبەری هەرێمی و نێو دەوڵەتی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییە بالاكانی بكات.
    .بەڕێز حەكیم گوتیشی پێویستە ركابەری هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای پرۆگرامی تۆكمە بێت كە مایەی جێبەجێكردن بێت، بۆ ئەوەی متمانەی دەنگدەر دەستبەربكەین بۆ ئەوەی ڕێرەوی دیموكراتیەتیش بەردەوام بێت.

    Related News