• سەید حەكیم چاوی بە پیاوە دیارەكانی هۆڕ ڕەجەب دەكەویت و داوا دەكات پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكرێت لەڕێگەی وەبەرهێنان و بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان

    2025/ 10 /05 

    سەید حەكیم چاوی بە پیاوە دیارەكانی هۆڕ ڕەجەب دەكەویت و داوا دەكات پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكرێت لەڕێگەی وەبەرهێنان و بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان

    بەڕێز سەماحەت سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 5 ی تشرینی دووەم لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆڕ ڕەجەب ، سەماحەتی جەختی كردەوە لە پێداگری خۆی لەسەر ئەوەی عێراق بۆ سەردەمی برسێتی و ئابڵووقە نەگەڕێتەوە و لەگەڵ ڕیگا گرتن لەوەی بۆ سەردەمی پشێوی ئەمنی و كۆمەلایەتی بگەڕێینەوە.

    سەماحەتی ستایشی هەڵوێستی عێراقی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئەمنی و كۆمەلایەتی دەستپێك لە مەرجەعیەتی بالای ئاینی و بەتێپڕبوون لە سەركردە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و بەگەیشتن بە قوربانییە گەورەكانی رۆڵەكانی عێراق پێشكەشیان كردوە بەسەرجەم پێكهاتەكانەوە.

    سەماحەتی ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لەڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و کۆمەلایەتییەکان هەر لەباڵاترین دەسەلاتی ئایینییەوە و دەگاتە سەرکردە سیاسی و کۆمەلایەتییەکان و ئەو قوربانییە گەورەیەی گەلی عێراق لەپێکهاتە جیاجیاکاندا پێشکەشی کردوون جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بەو دەستکەوتە گرنگانە کردەوە کە بەدەستهاتوون و داوای پاراستنیان کرد و گوتی بەفیڕۆیان مەدەن و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ئەمڕۆ لە قۆناغێکی مێژوویی گرنگدایە و لە قۆناغی سەقامگیریی لاوازەوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی سەقامگیریی بەردەوام و ئەویش بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی، گوتیشی عێراق بەڕووی هەموو لایەکدا كراوە دەبێت. 
    سەید حەكیم حەختی كردەوە لەسەر گرنگی وەبەرهێنان و كاریگەری ئەوە لەسەر بنیاتنانی دۆخی ئابووری و دابین كردنی هەلی كار و زیادكردنی داهاتی وڵات،
    هەروەها داوای كرد دۆخی خزمەتگوزاری لە ناوچەی هۆڕ رەجەب باشتر بكرێت  و گوتیشی پێویستە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان بەرفراوان بێت و دووپاتی كردەوەش كە ئەزموونەكاتنی پێشووتر دەریانخستوە كە لەتوانا هەیە لەسەر پرۆژەكانی گەشەپێدان بەردەوام بین ئەوەیش بە ئەركی ئەندامانی ئەجومەنی نوێنەران دەكرێت و سپۆنسەر دەكرێت.

    Related News