• سەماحەتی سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئێرانی پەیوەندی دوو قۆلی دووپاتدەكاتەوە و جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكات بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری بەردەوام

    2025/ 10 /05 

    سەماحەتی سەید حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئێرانی پەیوەندی دوو قۆلی دووپاتدەكاتەوە و جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكات بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری بەردەوام

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 5 تشرینی یەكەم پێشوازی كرد لە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و لەم دیدارە باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئێران كرا بە شێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بكات، هەروەها جەخت لە قووڵكردنی پەیوەندی ئیسلامی و رۆشەنبیری و ئابووری و سیاسی نێوانیان كرایەوە.

    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بە سروشتی شایستە سیاسییەكانی عێراق كرد و ڕوونیكردەوە كە شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوە و گرنگە بۆ ئەوەی عێراق لە قۆناغی سەقامگیرییەكی لاواز بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام بگوازرێتەوە، بانگەشەشی دووپات كردەوە بۆ قۆستنەوەی هەلەكانی وەبەرهێنانی چانسەكان و لەدەست نەدانیان كرد و دووپاتی كردەوە كە قۆناغی ئێستا وێستگەیەكی گرنگە بۆ بۆ سروشتی دۆخی ناوچەكە و گوتیشی سەقامگیری بۆ ئەمن و ئاسایشی نێودەوڵەتی گرنگی خۆی هەیە و داوای كرد پەیڕەوی گفتوگۆ بكرێت بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی سەرپەرشتی كردنی گەلی فەلەستینی و پیشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارە وێرانكراوەكان.

    Related News