• سەید حەكیم چاوی بە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكەوێت و گرنگی بڕوابوون بە پرۆژە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وێرای هەڵمەتەكانی لەیەكدان وبە ئامانج كردن

    2025/ 09 /12 

    سەید حەكیم چاوی بە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكەوێت و گرنگی بڕوابوون بە پرۆژە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وێرای هەڵمەتەكانی لەیەكدان وبە ئامانج كردن

    بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەرەتا پیرۆزبایی لەهەمووان كرد بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د) و ئیمامی جەعفەری سادق (سلاوی لێ بێت) هەروەها باسی ئەوەی كرد كە پێغەمبەری پیرۆز (د) ڕووبەڕووی هاتەوە لە ئازار و تەگەرە لەپیناو بلاوكردنەوەی پەیامەكەی، لە ئاماژەیەك بۆ رێگای هەق كە هەمیشە پڕە لە ڕكابەریی.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بڕوای قووڵمان بە پرۆژەكە هەبێت بێ هەڵوستە كردن لەسەر شالاوەكانی لەیەك دان و ناوزڕاندن و جەختیشی كردەوە لەسەر ناوەرۆكی پەیامی ئیسلامی كە ناوەرۆكێكی رەوشت و مرۆییە بە پلەی یەكەم، ئەو رەوشتە بەرزەش لەگەڵ مەحەبەتە ئامارزێكن بۆ وەرگرتنی متمانەی خەڵك و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ئەوان.
    سەماحەتی داوای هاندان و میهرەبانی لە نێو ئەندامانی حیکمەتی نیشتمانی و ئەوانی تر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دەبێت بەردەست بێت بێ گوێدانە پۆستەکانیان یان چەندە کاریگەرییان لەسەر هەڵمەتەکانی میدیا قێزەونەکان هەیە، چونکە ئەم بۆچوونە ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی هەیە..

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە مۆدێلی پرشنگداری ئیمامی جەعفەر بن محەمەد سدیق كرد سلاوی لێ بێت، کە سوودی لە ئاڵۆزی سیاسی نێوان دەوڵەتی ئەمەوی و عەبباسی وەرگرت بۆ دامەزراندنی قوتابخانەیەکی زانستی کە هەزاران زانای تێدا دروەستبوو و تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئاژاوە مانای وەستان نییە بەڵکو هەلێكە بۆ بنیاتنان و کاریگەری...

    لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوەی هەلەكان و ئەرك كێشانی زیاتر بەهۆشیارانە بەپلانی دیاری كراو بۆ ئامادەكاری بۆ شایستەكانی داهاتوو، داواشی لە ڕیكخستنەكان كرد دەستپێشخەر بن و بیر لە دەرەوەی سندووقەكە نەكەنەوە، هەروەها هەموو ئامارازێك بەكار بهێننبۆ سەلماندنی خۆیان و سەركەوتنی بنەمای میانرەوی و هاوسەنگی كە پرۆگرامی ریەوتی حیكمەی نیشتمانییە.
     

    Related News