• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كارگێری كارەكانی ئەنەریكا دەكەوێت و چەسپانی سەقامگیری و پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 08 /27 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كارگێری كارەكانی ئەنەریكا دەكەوێت و چەسپانی سەقامگیری و پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی دووپات دەكاتەوە

    بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ستیفن فاگن كارگێری كارەكانی ئەمەریكا لەبالیۆزخانەی ئەمەریكا لە عیراق كەوت و لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆلییەكانی عیراق و ئەمەریكا كرا كە بەشێوەیەك بێت سەروەری عێراق بپارێزێت و لەبەرژەوەندی گەلەكەی بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت و جەختیشی كردەوە كە پێویستە ئەو سەقامگیرییە دەستی پێوە بگیرێت و هەوڵ بدرێت بكرێت بە هەمیشەیی و بچەسپێت، داواشی كرد هەموو بەرپرسیارێتی ئەوە لەئەستۆ بگرن و لەدەستی نەدەن.

    بەڕێز حەكیم لەچوارچێوەی دیدارەكە باسی هەڵبژاردنی داهاتووی كرد و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كە پێویستە بەشداری كردنێكی بەرفراوان و كاریگەر و هۆشیارانە هەبێت لە رۆڵەكانی گەل لەبەر ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە سیمای قۆناغی داهاتوو دیاری دەكات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان كە ئەوەش گەرەنتی ئازادی بۆ دەنگدەران دابین دەكات بۆ ئەوەی رای خۆیان دەربڕن و بە شەفافیەت دەنگەكانی خۆیان بدەن.

    Related News