• سەماحەتی حەكیم لەدیداری باڵیۆزی ئیتالیا گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆلیەكانی عێراق و ئیتالیا دووپات دەكاتەوە

    2025/ 08 /26 

    سەماحەتی حەكیم لەدیداری باڵیۆزی ئیتالیا گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆلیەكانی عێراق و ئیتالیا دووپات دەكاتەوە

    بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز  نیكۆلۆ ڤۆنتانای بالیۆزی ئیتالیا لە بەعدا كرد، لەم دیدارە باس لە دووپاتكردنەوەی قوولی پەیوەندی عێراق و ئیالیا كرا لەگەڵ چۆنیەتی پتەوكردنی لەزۆربەی بوارەكاندا، بەتایبەتی لایەنی ئابووری و رۆشەنبیری و فیركردن و گەشتیاری بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بكات.
    سەماحەتی حەكیم، لەم دیدارە قووڵی باسی سەقامگیری عێراقی كرد كە پێشتر ئەو دۆخەی بەخۆیەوە نەبینیوە و جەحتی كردەوە لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو سەقامگیرییە بەهۆی قوربانی عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكانەوە بەدیهاتوە لەگەڵ هاوكاری ولاتە دۆستەكان و كۆمەڵگەی نێو دەولەتی، دووپاتیشی كردەوە كە كاری هاوبەش بۆ گەرەنتی كردنی ئەو سەقانگیرییە بەشێوەیەكی هەمیشەیی كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوچەكەو جیهانیش دەبێت.

    هەروەها سەماحەتی باسی هە؟ڵبژاردنەكانی داهاتووی كرد و ئاماژەی كرد كە پێویستە بۆ ئەو قۆناغە یەكلایی كەرەوەی  لەمێژووی عێراق و ناوچەكە هەیە و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگوە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری بكەن و بەشێوەیەكی هۆشیارانە ئاسایشی هەڵبژاردن هەبێت بۆ ئەوەی مافی دەنگدەر گەرەنتی بكرێت بۆ ئەوەی بە ئازادی و بە دادپەروەرانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات.

    Related News