سەماحەتی حەكیم گرنگی میدیا لەپتەوكردنی سەقامگیری و پالپشتی پرۆسەی سیاسی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی میدیایی هێزەكانی سەر بە چوارچوەی هەماهەنگی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەمیندار عەباس عامری لەوێ رۆڵی میدیا و گرنگی لەو قۆناغە یەكلایی كەرەوەی لە مێژووی عێراق دووپات كردەوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە میدیا كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پتەوكردنی شتە ئەرێنییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەلمەتەكانی ناوزڕاندن و لێدان كە ئەزموونی عێراقی و سیستەمی سیاسی بە ئامانج گرتوە و داواشی كرد هەڵوێست و ئەركەكان یەك بخەن لەڕووی میدیایی بۆ ئەوەی یەك بۆچوون هەبێت سەبارەت بە دۆسێیە چارەنووسسازەكان.
سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری جەماوەر سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و تیشکی خستنە سەر ڕۆڵی سەرەکی لەچەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشداری بەرفراوان لەهەڵبژاردنەکاندا پێگەی عێراق و سیستمی سیاسیی لەنێو. لەسەر ئەرزی واقیع نیشان دەدەن و گوتیشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگی خۆی هەیە بۆ گەیاندنی ئەم وێنەیە بە ڕای گشتی.
هەروەها سەید حەكیم پشتیوانی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دەوڵەت و دەزگا دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکارییەکانی دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو بەرپرسانە ستایش بکرێن کە دەستکەوتی ڕاستەقینەیان بەدەستهێناوە بێ گوێدانە ئینتیمای سیاسییان، لەبەر ئەوەی ئەم كارە هانی بەرپرسانی دیکە دەدات بۆ ئەوەی كاری باشتر و زیاتر ئەنجامبدەن.
لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم دوای كرد بایەخێكی تایبەت بە لاوان بدرێت لەگوتاری میدیایی هەروەها پێویستە پانتایی باشیان پێبدرێت بۆ ئەوەی لە بیرۆكەی نەخوازراو و خراپ بیانپارێزین، هەروەها ئاماژەی كرد كە قۆستنەوەی ئێنیرجی لاوان باشترین وەبەرهێنانە بۆ زامنكردنی داهاتووی نیشتمان.