سەید حەكیم چاوی بەكۆمەڵێك وەرزشوانانی كیكۆشنكای دەكەوێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پێغەمبەری مرۆڤایەتی پێشەوا بێت و پێگەی وەرزشیش لە بنیات نانی كۆمەڵگا رۆڵی هەبێت.
.سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێغەمبەر (د) نموونەی باڵاو پێشەوای بەرزی هەموو مرۆڤێكە كە بیەوێت چاكسازی بكات و كرۆڤ بنیات بنێت، جەختیشی كردەوە كە پێویستە ئەو بنەمایە بەبەهای و ڕەوشتی بگرینە ئەستۆ، هەروەها هەمان ورەو خۆڕاگری پیشان بدەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان، بەتایبەتی كە ئەو بە پەیامێكی تەوحید لە كەشێكی سەختی بێ بوونی بنەماكانی شارستانییەت بوو بە بروایەكی زۆر بەپشت بەستن بە منمانە و بڕوایەكی چەسپاو.
لە لایەكی دیكەوە، بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە گرنگی وەرزش کرد وەک ئامرازێک بۆ بلاوكردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و جەختی لەوە کردەوە کە دەستکەوتە گەورەکان تەنها بە هەوڵ و کۆششکردن بەدی دێن، هەروەها داوای بەهێزکردنی وەرزشکاران و نوێنەرانی کەرتی وەرزشی کرد لە پۆستەکانی بڕیاردان بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی ئەم کەرتە گرنگە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری ئەرێنی خوازراو كە لەبەرژەوەندی وەرزشكاران بێت...
سەبارەت بە دۆخی سیاسی، سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێویستە بەبەشداركردنی بەفراوان و هۆشیارانەی خەڵك بێت لەبەر ئەوەی ئەوە قۆناغێكی یەكلاكەرەوەیە لە نێوان سەقامگیری ئێستا و سەقامگیری هەمیشەیی، داواشی كرد كەسی باش لە لیستی باش هەڵبژێرن و هۆشداریشی دا لە دەنگدان بەوانەی پارەی زۆریان لە هەلمەتی بانگەشەی هەلبژاردن خەرج كردوە كە ئەوەش لەگەڵ دۆخ و شایستەكانی نوێنەرەكە ناگونجێت، ئەوەش پرسیار دروست دەبێت لەسەر سەرچاوەی ئەو پارانە و هۆكاری حەرج كردنیان.