• سەماحەتی حەكیم لە دیداری خانەوادەی ئاگركەوتنەوەكەی كووت: داواكارم قەرەبووی زیان لێكەوتوان بكرێتەوە و كەم تەرخەمەكانیش لێپێچینەوەیان لێبكرێت تا مەرگەساتی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە

    2025/ 08 /21 

    سەماحەتی حەكیم لە دیداری خانەوادەی ئاگركەوتنەوەكەی كووت: داواكارم قەرەبووی زیان لێكەوتوان بكرێتەوە و كەم تەرخەمەكانیش لێپێچینەوەیان لێبكرێت تا مەرگەساتی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە

    بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵیك خانەوادەی ئاگركەوتنەوەی كووت كرد و سەرەتا پرسەی خۆی بۆ دووبارە كردەوە و نزای بۆ خودا كرد كە قوربانییەكان جێگایان بەهشت بێت و سێبووری بە كەس و كارییان بدات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دادپەرەوەری بۆ خانەوادەی قوربانییەكان هەبێت لەڕێگەی قەرەبووی مادی و مەعنەوی و جەختیشی كردەوە كەپێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ كەسە كەمتەرخەماكان بكرێت و ئیجرائاتیان بەرامبەر بكرێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو جۆرە ڕووداوە ئازار بەخشە لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.
    سەید حەكیم لە میانەی قسەكانیدا ستایشی هۆشیاری خەڵكی كووتی كرد بەتایبەتی كەسوكاری قوربانییەكان كە ڕتیان كردەوە ئەم بابەتە بۆ قۆستنەوەی سیاسی بەكار بهێنرێت و گوتیشی ئەو هەلوێستە جوامێرانەیە قووڵی هۆشیاری گەلی عێراق دەردەخات و دەستپێگرتنی بە مافەكانی دەردەخات دوور لە بەكارهێنانی بۆ لایەن و كاری دیكە..

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد ئەو ڕووداوە پڕ لە ژانە وانەیەك بێت بۆ پتەوكردنی پێوەرەكانی سەلامەتی گشتی و چاودێری بۆ پارێزگاری گیانی هاولاتییان و پاراستنی شكۆی مرۆڤایەتی.

    Related News