سەید حەكیم لە دیداری كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی سەدری یوسفی : هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چارەنووسسازە و بنیاتنانە بۆ شەقامگیرییەكی هەمیشەیی
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەی سەدری یوسفییە كەوت و لەم دیدارە گوتی ئەو ناوچەیە خۆڕاگرە بەدۆخێكی ئەمنی سەخت تێپەڕ بووە و رۆڵەكانیشی قوربانی گەورەیان داوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە جێگای ستایش و ڕێزە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە بنەمای میانرەوی و ناوەدگیری پێشتر لە قۆناغەكانی ڕابردوودا دووچاری زۆر ڕەخنە و فەرامۆش كردن و بەخیانەتكاریش ناویان دەهێنا بەلام ئەمرۆ بووەتە بنەمایەكی گرنگ كە زۆربەی سەركردە سیاسییەكانی ولات پەیرەوی دەكەن و لێی تێدەگەن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر پێگەیشتنی هۆشیاری سیاسی بە شێوەیەكی گشتی.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیکردەوە که عێراق ڕووبەڕووی تەگەرەی ئەمنی و سیاسی گەورە بۆتەوە له نێویاندا گرژی و ئاڵوگۆڕی گوتاری میدیایی له نێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەرچەندە ژیری مەرجەعیەتی بالای ئایینی و ئیرادەی گەلی عێراق وایکرد وڵات بەسەر ئەم نەهامەتییانەدا زاڵ بێت.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ئێستادا بە دۆخێکی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەڕوات کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ژینگەی ناوچەکە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لە ڕێگەی پشتیوانی سیاسی و میدیایی و مرۆییەوە بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵەی لەگەڵ کێشەکانی ناوچەکەدا کردووە بەبێ ئەوەی لەناو تێو ململانێکانییەوە خۆی تێوە بگلێنێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەلبژاردنەكانی داهاتوو بە چارەنووسساز هەژمار دەكرێت و وەك هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2025 وایە كە رێرەوی دیموكراتیەتەكی تازەی هێنا كایەوە، جەختیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەروازەیەكە بۆ بەشداری كردنێكی ژیرانە و بەرفراوان و كاریگەر بە دەگپێدان بەكەسی باش و گونجاو لەلیستی گونجاو، هەروەها هۆشداری دا لەكاریگەری پارەی سیاسی لەسەر بژاردەی دەنگدەران و داوای كرد كە هەقل و ویژدان حوكم بدات كاتی بڕیاری هەڵبژاردن هەبوو بۆ بەرژەوەندی هاولاتیان و نیشتمان.