• سەید حەكیم لە دیداری كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی جحێش: هەلبژاردنەكانی داهاتوو چانسێكە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و سوود وەرگرتن لەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون

    2025/ 08 /21 

    سەید حەكیم لە دیداری كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی جحێش: هەلبژاردنەكانی داهاتوو چانسێكە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و سوود وەرگرتن لەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون

    بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی جحێش كرد و سەرەتا پرسەی بەبۆنەی چلەی ئیمامی حوسێن (سلاوی لێ بێت) دووبارە كردەوە لەگەڵ یادی كۆچی دوای پێغەمبەری مەزن (سلاوی خودای گەورەی لێ بێت) و باسی واتای ڕوونی ئەو بۆنە مەزنانەی لە ویژدانی عێراقییەكان خستە ڕوو.

    سەماحەتی دووپاتی كردوەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وەك وەچەرخانێكی گرنگ وایە لەسایەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت، گوتیشی عێراق بە شێوەیەكی هاوسەنگ بێ ئەوەی نغرۆ ببێتە نێو كێشەكان لەگەڵ دۆخەكە ئەكتیڤ بووە، ئەویش لەرێگەی پالپشتی سیاسی و میدیایی و كۆمەلایەتی و هاوكاری مرۆیی.
    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەسەر ئاستەنگی گەورەی سیاسی و ئەمنی و کۆمەلایەتیدا زاڵبووە، هەروەها توانیویەتی لە دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسییەوە خۆی بۆ دۆخێکی سەقامگیر بگوازێتەوە  و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بكات کە ئەوەش بناغەیەکی پۆزەتیڤە بۆ ئەوەی  قۆناغی داهاتوو بنیات بنێت.

    سەبارەت بە کەرتی خزمەتگوزاری، بەڕێز حەكیم داوای وەبەرهێنانی باشتری بۆ كەرتی ئاو کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و داواشی كرد چارەسەری بنەڕەتی و بەردەوام بگرنە بەر بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە نیشتمانییە، هەروەها دەستکەوتی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا بەرز نرخاند.
    سەماحەتی عەممار حەکیم جەختی لەسەر  ئەوە كرد كە جەماوەر مەیلی میانرەوییان هەیە و ئامادەن پابەندبوونی خۆیان بە پرەنسیپەکانی میانڕەوی پیشان بدەن و داوای هەڵبژاردنی کەسانی لێهاتووی لە لیستی دروست و وگونجاو  کرد و هۆشداری دا لە قۆستنەوەی پۆستەکانی پەرلەمان لە مەسەلەی گەندەڵی و ناوزڕاندن.

    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی داوای كرد پێداچوونەوە بۆ ئەو پارانە بكرێت كە لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن سەرف كراون و بە مووچە و ئیمتیازاتی فەرمی نوێنەرەكە بەراورد بكرێت وەك ئاماژەیەك بۆ پێویستی دروستی خەرج كردن و شەفافیەت لە كاری هەڵبژاردندا.

    Related News