سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەحمەد ئەبو ریشە دەكەوێت و باس لە گرنگی سەقامگیری نیشتمانی بە بەشداربوونێكی بەرفراوان و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەبوریشە سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی عیراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی مێژوویی سەماحەتی لەگەڵ شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار كرد لەگەڵ ئەو هەڵوێستە شەرفمەندانەی بەرامبەر تیرۆر بۆ چەسپاندنی یەكگرتنی نیشتمانی تۆماریان كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردوەوە كە ئەو دۆخە سەقاگیرەی ئێستا عێراق بەخۆیەوە بینیوە بەرهەمی قوربانییەكی زۆری عێراقییەكانە بەهەموو پێكهاتەكانیەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و پتەوكردنی بەشێوەیەك كە خزمەتی ئێستا و داهاتووی ولاتەكە بكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وێستگەیەكی گرنگە بۆ ڕێڕەوی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و داواشی كرد بەشداركردنێكی بەرفراوان هۆشیارانە هەبێت تا ببێتە هۆكاری بنیاتنانی دەوڵەتێكی دامودەزگایانە و ببێتە هۆی چەسپاندنی دیموكراتیەت