• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی پارتی یەكگرتووی موسڵمانانی پاكستانی دەكەوێت و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا وئیسلام ئاباد دووپات دەكاتەوە

    2025/ 08 /18 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی پارتی یەكگرتووی موسڵمانانی پاكستانی دەكەوێت و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا وئیسلام ئاباد دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی پارتی یەكگرتووی مسوڵمانان لە پاكستان كە بەسەرۆكایەتی سەماحەتی شێخ ئاجا ناسر عەباس جەعفەری ئەمینداری پارتەكە كە لەهەمان كاتدا سیناتۆرە لە ئەنجومەنی پیرانی پاكستانی، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و پاكستان و چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كرا.

    سەماحەتی حەكیم گرنگی پاكستانی وەك ولانێكی میحوەری كە توانای گەورەی هەیە دووپات كردەوە و ئاماژەی بە شتە هاوبەشەكانی ئاینی و رۆشەنبیری كرد كە لەگەڵ عێراق كۆی دەكاتەوە، لەسەرووی هەموو شتیش ئینتیما بۆ ئاینی ئیسلامی كە ئەوەش زومینە خۆشكەرە بۆ لەیەك نزیك بوونەوە و هاریكاری لە زۆربەی بوارەكاندا.
    سەبارەت بە باری ناوچەكە بەڕێز حەكیم بانگەشەی بۆ هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو كرد بۆ راگرتنی ئەو قەسابخانانەی دەرهەق بە گەلی فەلەستین دەكرێت و بەتایبەتی لە كەرتی غەزە و بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە پاڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی داڕمانی بەهای مرۆڤایەتی لەسایەی بێدەنگی شەرمەزارانەی بەرامبەر ئەوەی خەلكی سڤیل ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بۆردومان كردنوو برسی كردنی خەڵكەكە.
    لەكۆتایی دیدارەكە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق بەڕووی هەموو ولاتانی جیهان كراوەیە و هەوڵ دەدات باشترین پەیوەندی دوو قۆڵی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ ولاتان ئەنجام بدات بەمەش خزمەتی سەقامگیری ناوچەكە و گەشەپێدانی ولاتان دەكات

    Related News