سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك لە رۆڵەكانی عێراق لەهەندەران دەكەوێت لەوانەی بۆ سەردانی چلە گەڕاونەتەوە و دووپاتیش دەكاتەوە كە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ ناوەوە بەردەوام بێت
بەڕێز سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەلێك لە رۆڵەكانی عێراق لەوانەی لە هەندەران لەچەندین ولاتی جیاجیای جیهان دەژین و ئێستا هاتوونەتە عێراق بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی چلە بكەن.
لەم دیدارە سەماحەتی ستایشی سروشتی ئەو سەردانەی كرد و كە بە سەردانێكی ملیۆنی جیهانی وەسف كرد كە تێیدا چەندین كەلتوور و ڕەگەزنامەی جیاجیا هاتوونە ژێر ئالای ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت)، دووپاتیشی كردەوە كە عێراقییەكان چەندین وێنەی بەخشین و میهرەبانییان پیشاندا ئەوەش بەهای رەسەنی كۆمەڵگەی عیراقی بەرجەستە دەكات.
.سەماحەتی داوای كرد كە عیراقییەكانی هەندەران دەست بە بنەماكانی ئیسلام و عەرەبی بگرن و پەیوەندی لەگەل ناوەخۆ پتەوتر بكەن، لەگەڵ دووپاتكردنەوەی گرنگی پێشكەش كردنی وێنەیەكی ئەرێنی لەسەر عێراق لەرێگای پێشخستنی خۆیان و بەشداری كرد و ئەكتیڤ بوون لەم كۆمەڵگانەی تێیدا دەژین..
سەماحەتی ئاماژەی بە دۆخی سەقامگیری ئێستای عێراق كرد لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری و ئەمنی و دووپاتی كردەوە كە دەوڵەت دەیەوێت ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕیت و گوتیشی هەڵبژاردنی داهاتوو دەبێتە دەروازەیەكی سەرەكی بۆ ئەم ڕێرەوە ئەگەر خەڵكانێكی زۆر بەشدارییان تێدا كرد و بەهۆشیارانە دەنگیام دا بەبەشداری هەموو چین و توێژەكان.