سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ژاپۆنی چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و ئامادەبوونی زیاتری ژاپۆن لەرووی ئابووری تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لوە نووسینگەی خۆی لە بەفدا پێشوازی لە بەڕێز ئاكیرا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆرن لە عێراق كرد و لەم دیدارەش باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عیراق و ژاپۆن و چۆنیەتی پێشخستنی كرا.
سەماحەتی حەكیم گرنگی پەیوەندییەكانی عێراقی و ژاپۆنی لەسەر هەموو ئاستەكان دووپات كردەوە و داوای كرد ئامادەبوونی ژاپۆن لەڕووی ئابووری فراوانتر بێت لەڕێگەی كۆمپانیا و دەزگاكانی بە پشت بەستن بەو ناوبانگە باشەی ژاپۆن لەهەموو ڕووەكان لای عیراقییەكانی هەیە، بەتایبەتی لە ڕووی گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە.
سەماحەتی حەكیم باسی سروشتی دۆخی سیاسی عێراقی كردو ئاماژەی كرد كە ئەوەی ئێستا لە ولات بەرجەستەیە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتییە كە ئەویش بەرهەمی قوربانییەكانی گەلی عێراقە و ئیرادەیەكی نیشتمانی بەرزە كە پێداگر بوو لەسەر تێپەڕ كردنی هەموو قەیرانەكان..
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە عیراق بەرەوپێشەوە دەڕوات و نایەوێت بگەڕێتەوە چوارگۆشەی یەكەم بۆیە داوا دەكات بنبات نان لەسەر دەستكەوتەكان بكات.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بەڕێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە ئەوە وێستگەیەكی یەكلایی كەرەوەیە لە ڕێرەوی سەقامگیری و گۆڕینی بۆ هەمیشەیی و دووپاتی كردەوە كە بەشداری كردنی بەرفراوان و هۆشیارانە دەبێتە بەردی بناغە بنیاتنانی داهاتوێكی سیاسی هاوسەنگ و هەموو پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو قۆناغە هەستیارە بگرنە ئەستۆ بەبێ هیچ جیاوازییەك..