چەسپاندنی سەقامگیری و بەشداری هۆشیارانە لەهەڵبژاردنەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز غادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كەوت، لەم دیدارە باسێكی درێژی دۆخی سیاسی ئێستای ولات كراو هەردوو لا بۆچوونەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی گۆرەپانی نیشتمانی و ناوچەكە.
لەدیدارەكە باس لە كەشوهەوای چلەی پیرۆز كرا و كە یەكگرتنێك و كاردانەوەی نیشتمانی و جیهانی بەخۆیەوە بینی و عیراقییەكان جارێكی دیكە سەلماندیان بە پێشكەشكردنی وێنەیەكی گەش لە بەخشین و دڵ فراوانی كە ئینتیماو رۆحیەتی خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی ئەو ولاتەی پێو بەرجەستە بوو.
بەڕێز حەکیم لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو دۆخە سەقامگیرە کردەوە کە عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، کە ئەمەش بەهۆی قوربانییە گەورەکانی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە جیاجیاکانەوە بەدەستهاتووە. هەروەها تەئکیدی لەسەر پێویستی پاراستن و بەهێزکردنی ئەم سەقامگیرییە کردووە..
لەم ڕووەوە سەماحەتی حەكیم داوای دووپات كردەوە بۆ بەشداری كردنی بەرفراوان و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، لەبەر ئەوەی هەلێكی باشە بۆ ئەوەی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت، هەروەها بۆ ئەوەی ڕێرەوی سەقامگیری دیموكراتی و دەزگایانەی عێراق پتەوتر بكرێت.