سەماحەتی حەكیم ئەركەكانی دەستەی شەهید میحراب لەبەڕێوەبردنی چلە بەرز دەنرخێنێت و كەلتووری بەخشین لە سەردانی چلەكە دووپات دەكاتەوە
بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێنی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەكاتی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك سەركردەكاتنی رێكخستنەكانی رۆەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەغدا، ستایشی ئەو خزمەتگوزارییانەی كرد كەكاروانەكانی شەهید میحراپ بۆ پاڵپشتی ڕێرورەسمی چلەی پیرۆز پێشكەشی سەردانیكەرانی (ئیمام حوسێن) یان كرد، سلاوی لێ بێت گوتیشی ئەو ئەركانە رۆشەنبیری و كەلتووری پێدان و بەخشین دەردەبڕێت كە رۆلەكانی میللەتەكەمان پێی ناسراون.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە بەشداری كردنی چلە گرنگییەکی مێژوویی قووڵی هەیە، پێشتریش بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە کە تێیدا دڵسۆزان باجی قورسیان داوە لەوانە بڕینەوەی دەست و قاچ، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە شەهیدی پیرۆز بەهۆی هەڵوێستی لەم حەجەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، ئەمەش بە ڕوونی ئاماژە بە ڕادەی قوربانیدان و خۆڕاگری لەسەر بنەماکان دەکات.
بەڕێز حەکیم ڕوونیکردەوە کە عێراق گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە ژوورەکانی سەرکوت و ئازاردان بوونە ژوورێک کە بۆ ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی سەردانیکەران ڕێكخراوە، ئەمەش وایکردووە سەردانی چلەكە ببێتە مۆدێلێکی جیهانی لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا و سەرچاوەی ئیلهام بۆ کۆبوونەوە ملیۆنییەکان لە سەرتاپای جیهاندا...
هەروەها بەڕیز حەكیم ئاماژەی كرد بەوەی کە ئەگەر سەرنج بدەین لەسەر ئەو سەردانەی ئەمجارە بۆمان دەردەكەوێت كە سەردانیکەران لە 96 وڵاتەوە بەشداربوون و هەریەکەیان بوونە پەیامنێرێک بۆ گەیاندنی تێبینییەکانی خۆیان سەبارەت بە بەخشندەیی عێراقییەکان و میواندارییان و توانایان لە بەڕێوەبردنی ئەم ڕووداوە ناوازەیەدا...
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر گرنگی تیشک خستنە سەر وێنەکانی بەخشندەیی كرد، بەتایبەتی ئەوانەی منداڵان پێشکەشی دەکەن و گوتی پێویست ناكات بە هەندێک کرداری تاکەکەسی سنووردار سەرقال بین بەڵكو پێویستە جەختکردنەوە لەسەر جەوهەری بۆنەکە و سیمبولییە مەزنەکەی بكەین.
سەبارەت بەدۆخی سیاسی و رێكخستنەوە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی زیادكردنی ئەركەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و بنیاتمانی رای ئەرێنی كە خزمەتی هاولاتی دەكات و ئاماژەی كرد كە سەركەوتنی عێراق لە پەیرەوكردنی بنەمای هاوسەنگی لەمامەڵە كردن لەگەڵ ململانێ ناوچەییەكان بێ تێوە گلان تیایدا سەركەوتنە بۆ عێراق..
بەڕێزیان گوتیشی چانسی راستەقینە ئەوەیە دەست بە بنەمای هاوسەنگی و ناوەندگیری بگرین لەبەر ئەوەی توانای ئەوەی هەیە دەنگدەران رابكێشین وێرای ئەو پارەیەی هەندێك لایەن لەهەندێك گۆڕەپانی هەڵبژاردنەكان پێشكەشی دەكەن، داواشی كرد بۆ گۆڕپەانەكان دابەزن و زیاتر ئامادەییان لە سۆسیال میدیا و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان هەبێت و واز لە كەشی نەرێنی و بی ئومێدی بهێنن و تیشك بخەنە سەر ئەو قۆناغە گرنگ و هەستیارە..