سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شێخ محەمەد محەقەق دەكات و ستایشی رۆلی گەلی عێراقی دەكات لە سەرخستنی سەردانی چلەدا
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەماحەتی شێخ محەمەد محەقەق ئەمنیداری گشتی پارتی یەكگرتووی ئیسلامی میللی لە ئەفغانستان لەگەڵ شاندی یاوەری، سەرەتا بەڕێز حەكیم بەخیرهاتنی میزانانی كرد و پیرۆزبایی ئەنجامدانی رێرورەسمی چلەی پیرۆزی لێكردن.
دواتر سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەردانی چلەكە كە پێشتر لەسەردەمی ڕژێوومی پێشوو، تاوان بوو و لەسەر زیندانی یان ئەشكەنجە دەدرای بەلام ئێستا بووەتە ناونیشانێكی جیهانی كە میلۆنەها كەسی گەلانی جیهان سەردانی دەكەن جا ئەگەر شوێنكەوتوانی ئەهلی بەیت بن یان خەڵكی دیكە بن، ئەوەش بڕوا و كاریگەری ئەو بۆنەیە دەردەخات.
بەڕێز حەكیم سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەربڕی کە بەشدارییان لە سەرخستنی سەردانەکەدا کردووە و ستایشی بەخشندەیی و بەخشینی گەلی عێراقی کرد کە بەپێی سەرچاوەكان میوانداری زیاتر لە 21 ملیۆن گەشتیاریان کراوە ...
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە گرنگی ئاسانکارییەكان بۆ هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی ئەفغانی كرد، لەوانەی دەیانەویست بەشداری لەم چالاکییەدا بکەن و داوای لە دەستەبەرکردنی مافەکانی شوێنکەوتووانی ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت) لە ئەفغانستان و دابینکردنی بۆشایی پێویستیان بۆ دەربڕینی بیروبۆچوونەکانیان بە ئازادی و سەلامەتی کرد...
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق لە ئێستادا سەقامگیرییەك بەخۆیەوە دەبینێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەویش بەهۆی خودای گەورە و ڕێنماییەكانی مەرجەعیەتی بالای ئاینی و قوربانییەكانی گەلی عێراقی ئازا كە سەلماندیان كە توانیان هەیە بەرگری لە نیشتمانەكەیان بكەن و لە ڕووی گەشەپیدان و ئاوەدان كردنەوەدا بەرەوپێش بچن.